کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  کۆنفرانسی نوێ بونەوەی کۆمیتەکانی باشوری چاودێری کوردۆساید-چاک
کۆنفرانسی  نوێ بونەوەی کۆمیتەکانی باشوری چاودێری کوردۆساید-چاک
چاودێری کوردۆساید –چاک:
دۆساید-چاک) ،هەروەها بەئامادە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی 7/8/2015  کۆنفرانسێک بۆ "نوێ بونەوە خۆ چالاک کردنەوە  و یەکتری ناسین و کاری هاوبەش"  لەشاری سلێمانی  ساز درا.، بەئامادە بونی هاورێیانی  کۆمیتەی هۆلەندا (   سەرکەوت فەتاح  بەرپرسی بەشی ڕیکخستنی جاودێری کوردۆساید-چاک، سیروان لالۆ  ،حمەعەلی خەلیفە  سەرپەرشتیاری دەستەی کارگێڕی جاودێری کوردۆساید-چاک  و  کۆیار ڕەوف بەرپرسی کۆمیتەی بەریتانیا ی چاودێری کوربوونی حاجی ئاسکە  لەگەرمیانەوە .
کۆنفرانسەکە  زیاتر لە 3 کاتژمێری خایاند  کاتژمێر 10 تاکو  1.30 ،بەرێوەبردنی کۆنفرانس لەلایەن کۆیار ڕەوف  و شادان عبد الڕحمن  بوو.
 سەرەتا  بە خێرهاتنی  ئامادەبووان  پاشان  ساتێک  وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی جینۆسایدی گەلی کورد
دواتر  دەس  بە بڕگەکانی  کۆنفرانس کرا 
•    وتەی بەرپرسی کۆمیتەی سلێمانی  لەلایەن شادان عبدالرحمن  وە  کە باس لە کارەو جالاکی  ماوەی رابردو کراو  پلانی داهاتوی ئاشکرا کرد،پێوست دەکات ئەو شیوە کلاسیکە  لە جالاکی بگۆڕین بۆ جۆری نوێ
•    وتەی حمەعلی خلیفە  سەرپەرشتیاری دەستەی کارگێڕی، مێژوی دروست بونی چاک، کەندو کۆسپەکانی بەردەمی   خۆ ساز کردن بۆ کارو جالاکی نوێ لەهەموو  یادەکانی  جینۆساید دا
•    وتەی جێگری سەرپەرشتیار لەلایەن د.ناجح گوڵپی..  سەبارەت بەراگەیاندن و کاریگەریەکانی ، وە پیوستی  خۆ دەولەمەند کردنی ئەندامان بە بەزانستی جینۆساید ،جونکە گەلێکی جینۆساید کراوین،هەروەها  رونکردنەوە گرفت و کێشەکانی باشور
•    وتەی بەرپرسی کۆمیتەی بەریتانیا  لەلایەن کۆیار ڕەوف دەربارەی  کارو جالاکیەکانیان
•    وتەی بەرپرسی کۆمیتەی هەلەبجەی جاودێری کوردۆسایدچاک   لەلایەن  درەو مەهدی  وە
•    وتەی کۆمیتەی هۆلەندا  لەلایەن سەرکەوت فەتاح ،تاکیدی کردوە لە بەردەوام بون لە کاری ڕیکخراوەی لەبواری جینۆساید
•    وتەی  کۆمیتەی گەرمیان لەلایەن کاروخ عومەر  ،کە زۆر سور بو لەسەر یەکلالیی کردنوەی مۆڵەتی ڕیکخراو
•    وتەی کۆمیتەی کەرکوک لەلایەن دارەوان عەبدولاوە
•    وتەیەک لەلایەن حاجی ئاسکە ،کەتاکیدی لە کارکردنو فشارکردن لەلایەن ڕکخراوەکانی بواری ئەنفالەوە کرد

سه ر جه م ئاماده بوان به گورو تینیكی‌ نوی‌ وه بریاریان دا كه گه رموگوگورتر له جاران و دلسوزانه تَر له ناو ریكخراوه كه دا كار بكه ن ،، گفتو گویه كی‌ دریژ خایه ن له سه ر سه رجه م   هه ندو كاره كانی‌  ریكخراوه كه كراو كومه لیك پیشنیارو ره خنه خرانه روو به هه ند وه رگیران و بریاردرا زوربه ی‌ كاریان له سه ر بكریت وه كوو ئه نجامدانی‌ كاری‌ مه یدانی‌ و یاسایی كه خزمه ت به كه یسی‌ جینوسایدی‌ كورد و قوربانیانی‌یه كانی‌ بكات ، دواتر کۆمەلێ  پێشنیار خرایە روو   کە دواتر دەخرێنە بواری جێ بەجێ کردنەوە
لەلایەن هەژار کاکەیەوە  پێشنیار کرا  کە سەردانی  زار گەلی  و لالش بکرێت وەک  شاندێکی جاودێری کوردۆساید
کۆیار رەوف  باسی لە ئاوا کردنی کۆمیتەکانی هەولێرو دهۆک کرد  و پیشنیاری کرد لیژنەی بۆ دروست بکرێ بەلام زۆرینەی هاوڕیان  کاری لیژنەیان  پەسەند نەکرد.
 فەلاح  سەلاح پێشنیازی کرد کە هەموو کۆمیتەکان سکالا تۆمار بکەن لەسەر تاوانبارانی ئەنفال
کۆتا  پێشنیا ر  لەلایەن دکتۆر ناجح  وە کرا ئەویش  بۆ یادی  کۆتا هاتنی شالاوەکانی ئەنفالی ( پێنج و  شەش و حەوت) لە 25/8/2015  لە  هەموو کۆمیتەکان جالاکیەکی  هەماهەنگ ئەنجام  بدرێ و پیشتر بەرنامەڕیزی بۆ بکرێت،،لە کۆمیتەی هەلەبجە بریارە ئەو یادە بکرێتەو..
هەروەها  لە ڕۆژی 21/8/2015  یادی  کۆمەڵکوژیەکەی  کورتەکە لەبناری قەندیل  کە لەلایەن فرۆکەکانی تورکەوە  خێزانێکی 7 کەسی  شەهیدو کۆمەڵکوژ کران  بۆ زانیاریتان   ئەگەر تەنیا  بە دودێر نوسینێش بێت پیوست دەکات یادیان بکەینەوە.
لەم  کۆنفرانسەدا  سی و دوو ئەندام  و چەند میوانێک  بەشدار  بون
نوسینەوەی : د.ناجح گوڵپی  7/8/2015

ژمارەی بینین:  3621      بەروار:  08/08/2015
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.