کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
   ساڵیادی جینۆسایدی بارزانیەکان لە کۆتاییەکانی مانگی تەموز و ئابی ساڵی١٩٨٣

ساڵیادی جینۆسایدی بارزانیەکان لە کۆتاییەکانی مانگی تەموز و ئابی ساڵی ١٩٨٣
لە زمانی بەڵَگەنامەکانەوە بەشی (٤)..
۷/۳۱ کۆتایی مانگی تەموز و سەرەتای مانگی ئاب ساڵیادی جێنۆساید کردنی بارزانییەکانە ھەر بۆیە بریارمدا لەسەر جینۆسایدی بارزانییەکان چەند بەڵگەیەک بخەمە ڕو کە پێشتریش لەساڵی ۲٠٠٦ لە ھەفتەنامەی میدیا بڵاوم کردوتەوە .
بەڵگەنامەکە نووسراوێکی ڕەسمی بەڕێوەبەری ئەمنی عامەیە بە ژمارە ٨٤ لە ڕێکەوتی ٢٩/٣/١٩٨٩ کە ناردوویەتی بۆ سکرتێری سەرۆکایەتی کۆمار ئەم بەڵگەنامەیە لە چوار لاپەرە پێک ھاتووە.
ھەر وەک لەبەڵگەنامەی ژمارەی پێشووش دا ئاماژەم پێ کرد، پاش دەستگیر کردنی ێابر مستەفا محمدعبدالسلام بارزانی و (٢٢) کەس لە ھەڤاڵانی لە ٢٦\٧\١٩٨٣ وەک زنجیرە پەلامارێک لە کۆتاییەکانی تەمووز و سەرەتای ئابی ساڵی ١٩٨٣ دا ھێزێکی گەورەو بەشێوەیەکی زۆر نھێنی پێکھێنراو کە پێک ھاتبوون لە ھێزەکانی فەرمانگەی ئەمنی ھەولێر و بنکەی فەرمانگەی ئەمنی حوکمی زاتی و فەوجەکانی تەواری و ھێزەکانی حەرەس جمھوریی بە شێوەیەکی زۆر نھێنی ھەستان گەمارۆ دانی ئەو کۆمەڵگا زۆرەملیانەی کە بارزانییەکان تییدا نیشتەجێ بوون و دەستگیرکردنیان بە دوو قۆۆناغ:

قۆناغی یەکەم: ٣١\٧\١٩٨٣کۆ کردنەوەی بارزانییەکانی دانیشتووی قۆشتەپە لە دوو کۆمەڵگای زۆرملی قدس و قادسیە کە لە دەوروبەری پارێزگای ھەولێردابوو.

قۆناغی دووەم:١٠\٨\١٩٨٣ کۆ کردنەوەی بارزانییەکانی دانیشتووی کۆمەڵگای حەریر کە سەر بە قەزای شەقڵاوەیەوکۆمەڵگای دیانا سەر بە ناوچەی ڕەواندز و کۆمەڵگای بحرکە سەر بە پارێزگای ھەولێر و لادێکانی مێرگەسوور سەر بە ناوچەی زێبار.

ئەوەی زیاتر ئەم ڕاستییانە دەسەلمێنێت لە نووسراوێکی ڕەسمی بەڕێوەبەری ئەمنی عامەیە بە ژمارە ٨٤ لە ڕێکەوتی ٢٩/٣/١٩٨٩ کە ناردوویەتی بۆ سکرتێری سەرۆکایەتی کۆمار و تیایدا تەئکید لەوە دەکاتەوە کە لە بەیانی ڕۆژی ١\٨\١٩٨٣ دا لەگەڵ لەسەر داوای بەڕێوەبەری ئەمنی گشتی(د.فازل براک) ھێزێکی سەربازی سەر بە حەرەس جمھوریدا کۆمەڵگەکانی "قدس، قادسیە لە قوشتەپە" کە بۆ خێزانە بارزانییەکان دروست کرابوو گەمارۆ دراوە و دەست گیراوە بەسەر ھەموو ئەو پیاوە بارزانییانەی تەمەنییان لە ١٥ پازدە ساڵ بەرەو ژوور بووە و بە سەیارەی گەورەوە گواستراونەتەوە بۆ بەغداد.

لە نووسراوەکەدا ھاتووە لە کۆمەڵگەی حەریر ٤٠٣ کەس لە عەشیرەتی بارزانییەکان کە بارزانی و شیروانی و مزوریین لەبەر ئەوەی پەیوەندییان بە ھێزەکانی پێشمەرگەوە ھەبووە و تاوانییان بۆ ڕێکخراوە و حوکمی ئیعدامیان لەسەر جێبەجێ کراوە، بە ھەمان شیوەش لە کۆمەڵگاکانی دیانا و بحرکە ولادێکانی مێرگەسوور بارزانییەکان دەستبەسەر کراون و ر و انەی بەندیخانەی ڕبو غریب کراوەن و تەسلیم بەھێزێک کراون کە لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی عامە و بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی بەغداد پێکھێنرابوون و لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری ئەمنی عامە ١٦ تاوانی جیاجیا بۆ ٦٦٧ کەسیان ڕێکخراوە و ڕەوانەی دادگای شۆرش کراوەن لەوێ حوکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپێندراوە و ئەوانەی تر کە ٢٢٢٥ کەس دەبن نەتوانراوە تاوانیان بخرێتە پاڵ ، پاش دەستبەسەردا گرتنییان و گواستنەوەیان لە سەرەتای مانگی ئابدا ڕەوانەی ناوچەی (بوێەیە)ی سەر بە پارێزگای موسەنا کراون و لە نووسراوەکەدا ھاتووە کە حوکمی گەلیان لەسەر جێبەجێ کراوە واتە ئیعدام کراون، لەھەمان نووسراودا ئاماژە کراوە لەدوای ئیعدامکردنیشیان بەڵگەنامەی وفات بە خێزانەکانییان نەدرێت.

دواتر سکرتاریەتی سەرۆک کۆمار بە نووسراوی ٢٦٥١/ک لە ٢٤/٨/١٩٨٧ دا فەرمانی دەرکردووە بۆ ھەموو ئەو دام و دەزگا و بەرپرسانەی تایبەتن بە کێشەی کورد لەوانەیە لە لایەنێکی سێھەھەمەوە پەیوەندییان پێوە بکرێت و سەبارەت بە چارەنووسی بارزانییەکان و پرسیارییان لێ بکرێت، بۆیە وا پێویست ئەکات کە وەڵام دانەوەی ھەر پرسیارێک سەبارەت بەم بابەتە ئەم وەڵامە بێت کە: "تەنھا سەرۆکایەتی دەوڵەت لەم کێشەیە ئاگادارە چونکە کێشەکە کێشەیەکی سیاسیە و زۆر گەورەترە لە کێشەی ئەم خێزانانە".
ئەوەی شایانی باسە لەم نووسراوانەدا ئەوەیە کە ھەموو ئەو بارزانیانەی کە دەستگیرکران کۆمەلێک تۆمەتی جیاجیایان بۆ ھەڵبەسترا تاکو بتوانن حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ دەر بکەن چونکە ئەوەی لای ئەوان مەبەستی سەرەکی بووە لەناو بردنی بارزانییەکان بووە.

لەدوای دەستگیر و بێسەروشوێنکردنی کور و پیاوانی بارزانی پرۆسەی گەمارۆدانی کەسوکاریان کە ئافرەت و منداڵ بوون لە ئۆردوگا زۆرەملییەکان دەستی پئ کرد..

دواتر ھەموو ئەو بەڵگەنامانە و زۆری تریشم بە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە کەیسی جینۆساید کردنی بارزانییەکان دا سودی لئ وەرگیرا .
رۆحیان شاد و ئاسودە
عەدالەت عومەر
نووسەر و لێکۆلەری بواری جینۆسایدی گەلی کوردستان
ژمارەی بینین:  162      بەروار:  30/07/2018
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

   زیاتر
هیچ محتوای برای موضوع درخواست شما وجود ندارا‌ .
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.