کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  دوو خول بەسە

دوو خول بەسە
هەموو تاكێكی كۆمەڵگای كوردستان بە جیاوازی نەتەوەو ئاین و چینەكانەوە, سەر بە هەر نەتەوەو ئاین و چین و رەگەزو خێڵ و عەشیرەت و شارێك بێت, مافی خۆیەتی هەر پلە و پۆستێكی فەرمانڕەوایی لە هەرێمی كوردستان بەدەست بهێنێت و مافی حوكمڕانی و بەڕێوەبردنی وڵاتی هەیە بە دەنگی هاووڵاتیان و لە چوارچێوەی یاسا, ئەو پۆستانە تاپۆی هیچ بنەماڵەیەك  نییە  لە كوردستاندا, كە مخابن ئێستا بەرەو ئاقارێكی بنەماڵەیی بردراوە .
بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارییەتی لە هەرێمی كوردستان مۆدێرن بێت و كەمتر بكەوێتە بەر پەلاماری دەرەوەو لە ناوخۆش كەمتر بە هەژانەكان بلەرزێت و دوور بێت لە پاوانكردنی لە لایەن بنەماڵەو خێزان و گروپێكەوە وەك رویاندا و هەیە , بۆ ئەوەی سەقامگیری و ئاشتەوایی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی لەم هەرێمەدا بەرقەرار بێت, دادپەروەری لە نوێنەرایەتی هەبێت, ئێمە ئەوانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە داواكارین :
1- هەموو ئەو پلە سەرۆكایەتیانەی لە كوردستان بەشێوەی دیموكراتیانە هەڵدەبژێردرێن ( سەرۆكی هەرێم, سەرۆكی حكومەت, سەرۆكی پەرلەمان.......) , بۆ هەر تاكێكی ئەم وڵاتە هەیە تەنها دوو خول وەری بگرێت و تازە كردنەوەی بۆ  نەبێت بە هیچ شێوەیەك لە هیچ كاتێكدا و لە چوارچێوەی هیچ بیانویەكی پوچدا .
2- نابێت دوو پۆستی سەرۆكایەتی هاوكات لە لایەن دوو هاووڵاتی نزیكی  یەكتر بەدەست بهێنرێت.
3- كەسوكاری نزیكی هەر یەكە لە 3 سەرۆكایەتییەكە بۆیان نەبێت بەشداری راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی چالاكی ئابووری بكەن, هەر كاتێك بە بەڵگە سەلمێنرا چالاكی ئابووریان ئەنجامداوە دەست بەسەر سەروەت و سامانیان بگرترێت و لە پۆستەكانیان دور بخرێنەوە.
4- هەموو پۆستە پلە باڵاكانی كوردستان داهاتیان پێش وەرگرتنی پۆست و دوای دەست هەڵگرتن لەو پۆستە رابگەیەنن و لە راگەیاندنەكان بڵاو بكرێتەوە, لە كاتی ئاشكرا بوونی ناڕاستییەكان بە توندترین شێوە سزا بدرێن و لە پۆستەكانیان دور بخرێنەوەو چالاكی سیاسیان لێ یاساغ بكرێت .
5- سەرۆكی هەرێم لە بەر ئەوەی پلەیەكی مەعنەوی باڵایە لە وڵات پێویستە ئەو كەسەی دەگات بەو پۆستە دەست لە پلە حیزبیەكەی بكێشێتەوەو دوای تەواو كردنی ماوەی دیاریكراو لە پۆستەكەی, هیچ پلەیەك لە هەرێمی كوردستان وەرنەگرێت و نەشتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سەر هەمان پۆست.
6- تەلاری تایبەت بۆ كۆشكی سەرۆكی هەرێم لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان دروست بكرێت و سەرۆكی هەرێم بەشێوەی رێك و پێك دەوامی خۆی تێدا بكات و لە ماوەی سەرۆكایەتیدا نیشتەجێی پایتەخت بێت, نوسینگەی سەرۆكی هەرێم لە شارەكانی دیكە بكرێتەوە.
7- سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و جێگیرەكانیان هەفتانە رۆژێك تەرخان بكەن بۆ بینینی هاووڵاتیانی كوردستان بە بێ ئینتمای حیزبی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان .
8- نابێت دەزگا راگەیاندن تایبەت بە خۆیان هەبێت.
9- پێویستە خوێندنی مناڵەكانیان و چارەسەری خۆیان لە قوتابخانەو نەخۆشخانە حكومییەكان بێت و رێز لە دەزگا حكومییەكان بگرن.

هەڵمەتی دادپەروەری
8-6-2018

ژ ناوی سیانی پیشە شوێن
1- عەلی مەحمود محەمەد نووسەر هەولێر
2-شەماڵ عادل سەلیم هونەرمەندو كوڕی شەهید هەولێر
3-فەرمان چیمەن رۆژنامەنوس بەلجیكا
4-خەلیل غەزاڵی رۆژنامەنووس هۆڵەندا
5-رەنجدەر گڕاوی چالاكوان بەلجیكا
6-رابەر رەشید رۆژنامەنوس كەركووك
7-هاوژین رەشید مامۆستا پشدەر
8-هاوڕێ ئەحمەد مەجید بنەماڵەی قوربانی كەلار
9-هاوڕێ سنور چالاكی سیاسی چەمچەماڵ
10=عومەر خدر كاكیل فۆتۆگرافەر پیرمام
11-عەبدوڵا پۆڵا پ.دێرین ئەمەریكا
12- جەبار سمكۆ كرێكار هۆڵەندا
13-دكتۆر ئەركان مەحمود محەمەد جاف كەلار
14-هاوڕێ جەمیل كاسب سلێمانی
15-شەماڵ رەئوف چالاكی مەدەنی كفری
16-رێكار ئەحمەد كەسایەتی سیاسی هەولێر
17-نەوزاد فوئاد رۆژنامەنوس كەلار
18-ئیبراهیم مەلا زادە لێكۆڵەر هەولێر
19-ئاراز جەلال فەرمانبەر لە وەزارەتی رۆشنبیری و كاندیدی حیزبی شیوعی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
20-هاوڕێ زرار فازڵ چالاكی سیاسی پردێ
21-عەباس نادر مامۆستا هەولێر
22- ئیبراهیم قادر پێشمەرگەی دێرین
23- رەسوڵ حوسێن چالاكی مەدەنی هەولێر
24-نەجمەدین حەمە سەعید پارێزەر هەولێر
25-حیكمەت فایەق پێشمەرگەی دێرین هەڵەبجە
26-سەلام محەمەد چالاكی مافی مرۆڤ دانمارك
27-نەوزاد ئەسعەد گامێش تەپەیی رۆژنامەنوس سەید سادق
28-بیلال سەنگەسەری وڵات پارێز لەندەن
29-رزگار ئەمین چالاكی سیاسی ئەڵمانیا
30-هیوا رەش پێشمەرگەی دێرین راپەڕین-سلێمانی
31-محەمەد چۆمانی مامۆستاو رۆژنامەنوس هەولێر
32-رزگار بۆرە تێكۆشەری دێرین هەولێر
33- محەمەد چاوشین رۆژنامەنوس قەڵا دزێ
34-ناسر تەها سولەیمان پەروەردكار دانمارك
35-یاسین كەریم رۆژنامەنوس سلێمانی
36-بورهان رەئوف محەمەد مامۆستا هەڵەبجە
37-عومەر خدر فەرمانبەر سلێمانی
38-تانیا محەمەد ئەمین چالاكی مەدەنی هەولێر
39-سازان خالد رۆژنامەنوس و قوتابی بەشی یاسا
40-هەژار شەوقی سكرتێری لقی هەولێری یەكێتی لاوانی دیموكراتی لە كوردستانی عێراق
41-بەهمەن عومەر رۆژنامەنوس هەولێر
42-رزگار عەزیز كەریم(پۆڵا زیندانی) پ-دێرین , بنەماڵەی شەهید, چالاكوانی بواری پرسی جینۆساید
43-هەژار كاكەیی پارێزەر كەركووك
44-دەرباز سەرابی مامۆستا تەق تەق
45-عەبدالستار محەمەد مەولود ئەندازیار هەولێر
46-عومەر كانی ماران یاریدەدری پزیشك كانیماران
47-رێدار محەمەد چالاكوانی مەدەنی هەولێر
48-بڕیار محەمەد رۆژنامەنوس هەولێر
49-نەهرۆ عەلایی رۆژنامەنووس هەولێر
50-رەوان تالیب رۆژنامەنوس چالاكی مەدەنی –كەركووك
51-هەندرێن فەرەج هەورامی رۆژنامەنوس بەلجیكا
52-سەمیرە ئەحمەد حەسەن چالاكوانی ناسراوی ژنان كەركووك
53-دیار عەزیز شەریف رۆژنامەنوس هەولێر
54-كۆڤان حەوێز هەولێر
55-هیوا عومەر رۆژنامەنوس هەولێر
56-ئازار سەروچاوی رۆژنامەنوس سلێمانی
57-بەختیار هەڵەبجەیی(مامە خولە) ك پ دێرینەكان لە ئوسترالیا
58-ژوان ئەحمەد سەعید راگەیاندنكار سلێمانی
59-پەیوەند كوردی رۆژنامەنووس هەولێر
60- نجم الدین محمدرشید خانه نشین
61-كۆچەر عەلی مەنتك  رۆژنامەنووس  هەولێر
62-عبداللە حمە عبداللە . پۆلیس
63-محمد مەلا، چاڵاکوانی مەدەنی
64-دڵشاد سەعید موحەمەد نووسەر
65-پیر لوقمان/ ڕێبەری زەردەشتیانی کوردستان.
66- یوسف عوسمان عەزیز ( کرمانج)چالاکوان لە ھەولێر
67-فـەرامــۆش ملـا نجـــم / ئەفسەری هاتــووچــۆ
68-حیکمت فائق عارف  چالاکەوان مەدە نی و بنەماڵەی قوربانی چەكی كیمیاوی و پێشمەرگەی دێرین  هەڵەبجە
69-اراس عپمان حمدامین /ماموستا هەولێر
70-شوان بورهان چاودێری سیاسی بەریتانیا
71-محسن رەشید محێدین چالاكی بواری پرسی جینۆساید كەلار
72-سالار سیامه‌ند عه‌بدوڵا خوێندکاری ماسته‌ر له‌ وڵاتی لوبنان مەخمور
73-زانا هەلگورد ابراهیمیی ئەندازیاری شارستانی قەزای رواندز
74-عەباس رۆستەم تێكۆشەری دێرینی سیاسی سلێمانی
75-هەڤاڵ نەژاد پارێزەر هەولێر
76-سیروان مەحمود چالاكی مەدەنی و نوسەر سلێمانی
77-هیوابوتیمار چالاکی ژینگەومافی مرۆڤ بریتانیا
78-ئەکرەم غەریب چالاكی مەدەنی دانیمارك
79-دكتۆر ناجیح محەمەد گوڵپی چالاكی مەدەنی و نووسەر هەڵەبجە
80-رێباز عوسمان حەمە بەڵێندەر سلێمانی
81-ئازاد عوسمان چالاكی سیاسی
82-پێشڕەو گەرمیانی چالاكی مەدەنی كەلار
83-عەلی ئیلامی چالاكی مەدەنی بەلجیكا
84-کامل عبدالقادر ویس محمد وتەبێژی فەرمی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، مامۆستا، پارێزگای هەڵەبجە
85-خدر ساڵەیی سوئید
86- باهۆز شوانی كادیری پارتی ئایندە كەركووك
87-ماکۆ ساوین چالاکوانی مەدەنی بەریتانیا
88- هەوار عەلی پزیشکی ددان بەریتانیا
89- هۆگر ئەکرەم فەرمانبەر كوردستان
90- عەباس ئیسماعیل حەمەد هەولێر
91-هیوا سه ید سه لیم سیاسی هەولێر
92-ئایار باقی پارێزەر سوئید
93- شه‌مال سه‌لاح عه‌بدولا كرێكار دانیمارك
94-سۆران زەكی چالاكی سیاسی فینلەندا
95- محمد احمدپور چالاكی سیاسی سوید
96-شاڕیِگا خەسرەو خالید فەرمانبەر كوردستان
97-دانا حه‌سه‌ن سه‌عید مامۆستا كه‌لار
98- محمد سید كریم مامۆستا كەركوك
99-گوڵستان احمد عسمان پاریزگای هەلەبجە بەریوە بەری نوسینگەی مافی مرۆڤ
100- حەكیم زراری هه‌ولێر ئه‌ندام مه‌َلبه‌ندی ینك په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولیر
101- كۆچەر رەشاد موراد فەرمانبەر هەولێر
102-ئومێد بابان چالاكوان نەمسا
103-كۆیار رەئوف چالاكوان بەریتانیا
104-زانا ئیسماعیل چالاكی سیاسی نەرویج
105-بێستون تایشی كاركەر ئەسینا
106-ئاكۆ كوردە كاسب راپەرین
107-ئارام قادر رۆژنامەنوسی ئابووری پارێزگای هەڵەبجە
108-ئاکام عبدالرحمن محمد پارێزەر سلێمانی
109-مڤفر خچر پورتلاند/ ئوریگون ئەمەریكا 
110-سەرکەش عەبدولکەریم  نوسەر و رۆژنامەنوس  ئوپسالای سوید
111-عبدالرحمن رسول/نووسەر و ڕۆژنامەنووس/فەرەنسا.
112-هاوڕی قاسم پێشمەرگەی دێرین کرکوك
113-  دکتۆر جەمشید حەیدەری مامۆستای خانەنشینی زانكۆ   هەولێر
114-پشتیوان زەنگنە .كریكار . لندن
115-خه رمان محمد رسول تیكۆشه ری دیرین /المانیا
116-نجیبە محمد - رۆژنامەنووس- هەولێر
117-حەمید ئەبوبەکر بەدرخان ،نووسەر و رۆژنامەنووس
118-دلشاد خۆشناو، رۆژنامەنووس، سلێمانی
119-کاوەحسن پشمەڕگەی دێڕین ھەوڵێڕ
120-کاوە حسێن، ئەندازیار، سوید
121-سابر عبدللە چالاوانی مە دنی هە ولێر
122- نزارمحمد چالاكوانی همیشەیی میوانی زیندانەكان  سلێمانی
123-هیواڕەش / پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی  سلێمانی
124-کازم عەلی ـکەرکوک ـ پیشە مامۆستاورۆژنامەنووس
125-کارزان حەمید ـ رۆژنامەنووس / هەولێر
126- كامه‌ران سه‌رسپی چالاكوان هەولێر
127-یاسا ئاکۆ چالاکوانی مەدەنی  هەولێر
128-رزگار علی حاجی چالاكی  سیاسی ئەڵمانیا
129-سەلاح سۆرانی ھۆڵەندا چالاكی مەدەنی
130- نەسرین عەزیز  پێشمەرگەی دێرین  سوئید
131- ئومێد چاوشین  پیشمەرگەی نان بڕاوکرە  مانجیستەر
132-  دكتۆر محەمەد  كیانی كەسایەتی  سیاسی و پزیشك و پەرلەمانتاری خانەنشین هەولێر
133-هاوڕێ غاندی  تێكۆشەری دێرین  دەربەندیخان
134-نەوشیروان محمد حاجی . هەڵەبجەی شەهیدان  چالاکەوانی کۆمەڵی مەدەنی.
سەرپەرشتیاری گروپی شەقامی هەڵەبجە.
135- نیاز عەبدوڵڵا رۆژنامەنوس و چالاكوان هەولێر
136-محەمەد  تۆفیق محەمەد  مامۆستا  كوردستان
137- سامان حەوێز  چالاكی مەدەنی  ئوسترالیا
138-بەرزەت زڕگوێزی  چالاكوان  زڕگوێز سلێمانی
139-عزیزقادر حمد .....عزیز خۆشناو پێشمە رگە ی دێرین و چالاکی مە دە نی
140- عدنان کەریم/ سیدنی . نووسەرو تێكۆشەری سیاسی دێرین
141- فەرەیدوون سامان  شاعیرو نوسەر و چالاكوان   هەولێر
142-ئومێد خالــــد / چالاکوانی مەدەنی
143-نیاز حامید برایم ..هاوڵاتی و چالاكی سیاسی  كەنەدا
144-هێمن عمر حسین سلێمانی چالاكوان
145-شه پۆل فه تحی كه ریم \نوسه رو ڕۆژنامه نوس .....هه ولێر
146-جمال حسین محمد هاوولاتی و چالاكی سیاسی كوردستان
147-هیوا سەید سەلیم نوسەر و رۆژنامەنووس  هەولێر
148-ئەرخەوان سەرهەد  بنەماڵەی ئەنفالكراو چالاكوان هەولێر
149-دەشتی سەڵتە پێشمەرگەی دێرین  هۆڵەندا
150-هوشەنگ باباعلی - روژنامەنووس و پیشمەرگەی دیرین - هەولیر
151-دانا سەمەد قادر -کاسب و دەرچووی زمانی کوردی
152-مەغدی حاجی، نووسەرو مامۆستای زانکۆ. هەولێر
153-محمد شیخانی هه ولیر چالاكی سیاسی
154-ازاد جۆڵا هەولێر چالاكی سیاسی
155-سەعدولڵا برایم خان، نووسەر ، هەولێر
156-گو لی سه لیم که ریم چا لا کوانی مه ده نی هه ولیر
157-شۆڕش ئه‌مین چالاكوان  سلێمانی
158-شهاب توفیق -كاسب كار كوردستان
159-کارزان کریم - رۆژنامەنوس- ھەولێر
160-عبدالخالق نجار پێشمه رگە ی دێرین هەولێر
161-پارێزەر محمد عبداللە عوسمان / هەولێر
162-محمد تەها/ چالاکوانی مەدەنی/هەولێر
163-نامۆ مه‌جید، كارمه‌ندی رێكخراو، سلێمانی
164-محمد محمد امین(محمدزرنگ)قڵادزێ- س.ناوندی داکۆکی پشدر+چالاکوان
165-پشتیوان عوسمان - ماموستا / هەولێر
166-ئازاد کاکەیی هەڵسوڕاوی سیاسی  یۆنان
167-سەنگار حەسەن عوسمان هونەر پیشە هەولێر
168-کاوە مرشد پ م دێرین ڕانیە
169-کاربین عەبدوڵڵا عومەر / ی . توێژەر /زانکۆی سەلاحەدین
170-ریبین صباح عبداللە / باریزەر/ هەولیر
171-مسته فا یاسین خانه نشین هەولێر
172-جوهر محمد قادر /فەرمانبەر/بیشمەركەی دیرین
173- عباس نادر - مامۆستا -هه‌ولیر
174- یوسف جبار چالاکوان و رۆژنامەنووس  هــەولێر
175- خلیل عوسمان حمد امین ھە ولیر پە رلە مانتاری خولی سئ یە م
176- زیوه ر گه ردی چالاكوانی مه ده نی هه ولیر
177- محه مه د سه یید كه ریم.... مامۆستا .... كه ركوك
178-ڕزگار سعید محمد / بابان ڕێکخراوەکانی کرێکاران
179-عمرحاجی خانەنشین هەولیر
180- نوزاد محمد ـ هەگبە بنار ـ هەولێر
181- لوقمان عەلی زیندانی سیاسی سلێمانی
182-مهران احمد فەرمانبەر کرکوک
183-سمکۆ ڕەشید ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی
184-هادی کوڵکنی  سەرنوسەری گۆڤاری شاڕێ سیدسادق
185-  بەھمەن عومەر رۆژنامەنوس   ئەڵمانیا.
186-  دڵشاد هه‌رته‌لی/رۆژنامه‌نووس هەولێر
187- دلێرعلی هیرانی پ م دێرین سوید
188-سەردار عومەر كرێكار كوردستان
189-بەختیار هەڵەبجەی پێشمەرگەی دێرین ئوسترالیا
190-بایز كه ریم  چالاكوانی مەدەنی هه ولئر
191- روناک محه مه د نجم چا لا کوانی بواری مه ده نی سلیما نی
192-كازم عەلی  مامۆستاو رۆژنامەنوس  كەركوك
193-كەماڵ عەبدوڵا پێشمەرگەی دێرین  سلێمانی
194-هاوری پیشره و/ كومه له ی داكوكیكار له قوربانیان و كه سوكاری ئه نفالكراوه كان
195-سا لا ر خوشناو پ م دیرین هـولندا
196-خلیل محمود لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەڵی کوردستان
197-هاوڕێ ئەحمەدمەجید پێشمەرگەی دێرین و بنەماڵەی ئەنفالكراو چالاكی سیاسی  گەرمیان
198-گوڵان سەلیم   چالاكی بواری ژنان  و  رۆژنامەنوس و پێشمەرگەی دێرین  هەولێر
199-ئاسۆ گه‌رمیانی- پێشمه‌رگه‌ی دێرین- هۆله‌ند
200-ئەردەلان لەتیف چالاكی مەدەنی و سیاسی و قوتابی دكتۆرا  روسیا
201-سەباح یاسین عەبدولرەحمان، هەولێر
202- بێریڤان محەمەد  چالاكی سیاسی  سلێمانی
203-فاتح مستەفا حمدامین ۰ پ ۰ م۰ د۰چالاکوان  هەولێر
204-دكتورە رابعه عباس قاسم  خانەقین
205-شێركۆ ئەحمەد رەسوڵ پێشمەرگەی دێرین  پردێ
206-هاوڕێ قاسم پێشمەرگه ی دێرین  كەركوك
207-چالاک زەنگەنە پیشمەرگەی دیرین  كەركوك
208-سه رکەوت فه تاح پیشمەرگەی دیرین   هۆڵەندا
209- خدر عبدوڵا خدر نووسه رو رۆژنامه وان


ژمارەی بینین:  260      بەروار:  09/06/2018
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.