کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
   نابێت سوڵتان هاشم ئازاد بكرێت

نابێت سوڵتان هاشم ئازاد بكرێت
 داواكاریەك سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی كە ئەمڕۆ 2018/03/05 نووسیویەتی و ئاراستەی هەر یەكە لە سەرۆك كۆماری عێراق، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی باڵای قەزاو سەرۆكی دادگای باڵای ئیتحادی كردووە تیایدا داوای ئازادكردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم دەكات، ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم داوایەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی دەكەین كە داوایەكی نایاساییەو مایەی شەرمە داوایەكی نا یاسایی وا لە لایەن بەرزترین كەسایەتی تەشریعی عێراقییەوە دەكرێت، ئەمە نیشانەی ئەوەیە بۆ سیاسییەكانی عێراق دەنگ كۆكردنەوە گرنگە نەك جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا.
ئێمە لێرەوە داواكارین پرۆسەی دادگایی تۆمەجراءانی ئەنفال درێژەی پێ بدرێت، وە تەواوی تۆمەتباران ببردرێنە بەردەم داددگا و لە سزا رزگاریان نەبێت لە پێشیانەوە تۆمەتبارە كوردەكان.

كوردستان بێ جینۆساید
تۆڕی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
ژمارەی بینین:  257      بەروار:  05/05/2018
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.