کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  پەرلەمانی ھۆڵەندا، کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان، وەک جینۆساید ئەناسێت
پەرلەمانی ھۆڵەندا، کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان، وەک جینۆساید ئەناسێت
ئامادەکردنی: دانا ھەڵەبجەیی
لاھای/١٦.٢.٢٠١٨
پەرلەمانی ھۆڵەندا، دوای ئەوەی کە چەندین ساڵە مشتومڕی ئەوەیان بوە، کە کوشتاری ئەرمەنییەکان وەک جینۆساید بناسێت، بەڵام نەتوانرا ئەو بڕیارە بدات.
دوای ئەوەی مانگی مارتی ساڵی پار، ھۆڵەندا نەیھێشت وەزیرێکی تورکی بێتە ناو ھۆلەنداوە بۆ پروپاگەندەکردنی ڕیفراندۆمەکەی کە ئەردۆغان بەڕێوەی ئەبر، ئیتر نێوانی تورک و ھۆڵەندییەکان بەرەو ئاڵۆزی ڕۆیشت و کار گەیشتە ئەوەی کە ھەفتەی پێشو بە فەرمی، ھۆڵەندا باڵویزی خۆی لە ئەنقەرە، بکشێنێتەوە،،.
ھۆلەندا لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ یادی ١٠٠ ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان بەشداری نەکرد، بەڵام ئەمساڵ دوای ١٠٣ ساڵ شاندی باڵای حکومەت و سەرۆک لیستەکانی پەرلەمان ، لەو ساڵیادەی کە لە مانگی ئەپریلی ئەمساڵ لە ئەریڤان ئەکرێتەوە، بەشدارئەبن ،.
ئەمە بە بەھێزترین و ڕونترین سیگناڵ ئەژمێردرێت و سەرەتای پرۆسەیەکە کە ھۆڵەندا، کار بۆ ناساندنی قڕکردنی ئەرمەنییەکان ئەکات، کە وەک جینۆساید بناسرێت.
ھەر وەک ئەندامێکی پەرلەمان وتی: ئێرە پایتەختی دادی نێونەتەوەییە، ئەبێت بە ئاشکرا ھەڵوێستمان ھەبیت، لەسەر ئەو ھەڵانەی کە لەجیھاندا ڕویداوە و ڕو ئەدات.
چاوڕێ ئەکرێت، وڵاتانی تریش بێنە پاڵ ھۆڵەندا و تورکیاش زیاتر بەرەو کەنارخستن ئەڕوات.
 NOS*سەرجاوە:

https://nos.nl/artikel/٢٢١٧٥١٢-tweede-kamer-wil-armeense-genocide-erkennen.html
ژمارەی بینین:  631      بەروار:  17/02/2018
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

   زیاتر
هیچ محتوای برای موضوع درخواست شما وجود ندارا‌ .
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.