کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  نزیكه‌ی 400 زیندانی له‌ هه‌رێمدا بێسه‌روشوێنن


سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ كاتی شه‌ڕی ناوخۆوه‌ ژماره‌یه‌ك زیندانیی بێسه‌روشوێنن و خێزانه‌كانیان له‌ ئێستادا داوای ته‌رمه‌كانیان و بكوژه‌كانیان ده‌كه‌ن.
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند: بابه‌تی زیندانییه‌ بێسه‌روشوێنه‌كانی هه‌رێم به‌ هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه‌، نزیكه‌ی 400 كه‌سن و له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان داوایان له‌ وه‌زیری ناوخۆ كردوه‌ كاری له‌سه‌ر بكات به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆ پێی راگه‌یاندون ناتوانن رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه‌ بگرنه‌به‌ر.
وتیشی: ئه‌وانه‌ی بێسه‌روشوێنن له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌وانه‌ن كه‌ خۆیان راده‌ستكردوه‌ و دوای شه‌ڕی ناوخۆش ئیسلامیه‌كان و شه‌ڕی تیرۆر هه‌یه‌ كه‌ نامه‌ی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تیان پێیه‌ و چاره‌نوسیان نادیاره‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی رفێنراون له‌ كه‌ركوك و هه‌ندێك شوێنی دیكه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: خێزانی ئه‌و زیندانییه‌ بێسه‌روشوێنانه‌ داوای چاره‌نوسیان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر كوژراون دااوی ته‌رمه‌كانیان و ئاشكراكردنی بكوژه‌كانیان ده‌كه‌ن.
لە ماڵپەڕی نەواوە
ژمارەی بینین:  1151      بەروار:  23/01/2018
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.