کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  رێکخراوی "چاودێری مافەکانی مرۆڤی کوردستان " دامەزرا..
رێکخراوی "چاودێری مافەکانی مرۆڤی کوردستانێ" دامەزرا..

رێکخراوی" چاودێری مافەکانی مرۆڤی کوردستانێ" لە باکوری ئەمەریکایێ دامەزرا و لە وڵاتی ئەمەریکا بەرەسمی تۆمارکرا.. ئەم رێکخراوە لەلایەن (Kirmanj Gundi) و ئێمەوە(Niyazi Hamid Braim) دامەزرا. فەرمون لەگەڵ مانفێستی ئەم رێکخراوە:
هەڤوەلاتییانی شەرافەتمەندی کوردستانێ
لەگەڵ ئەو نامەیە، مانێفیستی دامەزراندنی چاودێری مافەکانی مرۆڤی کوردستانێ (خڕۆ) لە خزمەتتان ڕادەگەینین. خڕۆ مۆڵەتی فەرمیی وەرگرتیە کە لە ئەمریکای باکوورێ لە ڕۆژی ١ / ١/ ٢٠١٨، لە چارچێوەی یاسای ڕێکخراوی نا حکوومیی (و خۆبەخش) دەست بە کارەکانی بکا.
هۆکاری سەرەکیی و تەنها هۆکار لە دامەزراندنی خڕۆ، لەچاو گرتنی ئەو پێشێلکاریی و توندوتیژییەیە کە لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانێ لە دژی هەڤوەلاتییان دەکرێ. بە جۆرێك کە لە مێژووی نەتەواویەتیی نەتەوەی کوردستانێ، پێشینەی نەبووە کە دەسەڵاتێكی کوردیی وەها سامانی نیشتیمانیی تاڵان و میللەتی برسیی کردبێ، و مافەکانی مرۆڤی کوردستانێ بەو ئەندازە شێواند بێ.

خڕۆ، ڕێکخراوێکی چاودێریی کوردستانێیە و پێوەندی لەگەڵ هەڤوەلاتییان لە هەر چارپارچەی کوردستانێ هەیە. خڕۆ بە هەمان ئەندازە کە لە دژی دەسەڵاتی زاڵمی هەرێم دەوەستێتەوە و هەول دەدا زوڵمگەل و ناعەدالەتییەکانی ئەو دەسەڵاتە و مەزلوومییەتی گەلی هەرێم بە کۆمەڵگەی جیهانێ ــــ ویلایەتەکانی ئێکگرتیی ئەمریکایێ، کەنەدایێ، فەڕەنسایێ، ئینگلستانێ، ئەڵمانێ، نەتەوەکانی ئێکگرتیی، و ئێکیەتیی ئۆڕوپایێ، ڕابگەینی، بە هەمان شێوەش کۆشش دەکا کە زوڵمی داگیرکەرانی کوردستانێ لەهەر پارچەیێکی کوردستانێ بگەینێتە جڤاکی نێونەتەوەیی. لەوەش وێوەتر، خڕۆ دەنگی خۆی دەخاتە نێوکۆی ئەو دەنگانەی کە لەسەر ئاستی جیهانێ داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن. خڕۆ شێواندنی مافەکانی مرۆڤ لە هەر جێگەکی ئەو گۆزەویە، بە شێواندنی مافەکانی مرۆڤ لە سەراسەری جیهانێ دەزانێ و لە دژی دەوەستێتەوە.

خڕۆ، لە ڕێگەی کاناڵگەلێکی متمانە پێکراو، بە بەڵگە، پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتی هەرێم و داگیرکەرانی پێ دەگا؛ و لەو ڕەهەندە، خڕۆ نێوەندەکانی بڕیار دان لە جیهانێ، لە ڕووداوەکان ئاگەدار دەکاتەوە.

ئێکەم، ڕاپۆرتی خڕۆ لەسەر دزینی ملیارها دۆلار لە سامانی نیشتیمانیی، برسیی کردن میللەت، و شێواندنی مافەکانی مرۆڤ، لە ژێر دەسەڵاتی دوو بنەماڵە دەبێ. لەگەڵ هەناردنی ئەو ڕاپۆرتە بۆ ئەو شوێنانەی لەسەرێ هێمایان پێکرا، خڕۆ هەول دەدا کە لۆبیێك لە ئەمریکای باکوورێ و ئۆڕوپایی ڕێک بخا، بۆ هەول دان، بۆ گێڕانەوەی سامانی دزراوی نیشتیمانێ بۆ میللەت. ڕەنگە، ئەو کارە تا ئەندازەیێك سەخت بێ، وەلێ مەحاڵ نیە؛ و کۆشش لە پێناو کارێکی ئەوهایی، ئەرکێکی ئەخلاقیی ــــ نیشتیمانییە.

بە ئومێدی سەرکەوتن بۆ ئێوە و ناوی کوردستانێ هەمیشە شکۆدار بمێنێ.
The Kurdistan Human Rights Observer (KHRO) is a non-profit organization that seeks protection of human rights of the people of Kurdistan. It pronounces that all human beings are inherently equal and entitled to the same God-given and natural rights. Insofar as respecting human rights is moral, legal and a way of harmonic coexistence, violations against human rights is immoral and precursors of poverty and socio-political injustice. Thus, to preserve and promote humanity, fundamental rights of every individual must be secured, and every individual should enjoy a decent life. We observe that violation against human rights in our fragmented homeland and the region is violation against every aspect of human dignity.

چاودێری مافەکانی مرۆڤی کوردستانێ (خـڕۆ)، ڕێکخراوێکی خۆبەخشە (و بۆ سوودی تایبەتیی نیە). خڕۆ هەولی پاراستنی مافەکانی مرۆڤی کوردستانێ دەدا. ڕایدەگەینی مرۆڤگەل خۆڕسکانە ئێکسانن و موستەهەقی مافەکانی خودا پێدا و سرووشتین. تـا ئەو جێگەی ڕیزدان بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەخلاقیی، قانوونیی، و ڕێگەی پێکەوە ژیانی هارمۆنییە ـــــ تەجاوز و شێواندنی مافەکانی مرۆڤ نائەخلاقیی و پێشینەی فەقـر و ناعـەدالەتیی کۆمەڵایەتیی ـــ سیاسییە. لەبەرهەندێ، بۆ پاراستن و پێشڤەبردنی مرۆڤایەتیی، مافەکانی بنچینەیی هەر تاکێك گەرەکە پارێزراو، و هەر تاکێك دەبێ لە ژیانێكی کەڕامەتمەندانەدا بژی. ئێمە توندوتیژیی لە دژی مافەکانی مرۆڤ لە نیشتیمانی پارچە پارچەمان و ناوچە، بە توندوتیژیی لە دژی هەر سیمایێکی کەڕامەتی مرۆڤ حسێب دەکەین.
Our Vision
KHRO vision of a just and democratic Kurdistani society is based on equality and the rule of law in which the people of Kurdistan are enabled to claim their human rights and have the capacity of protecting them.

دیــدی ئــێــمــە
دیدی خڕۆ بۆ کۆمەڵگەکی عادڵانە و دیموکراتیك لە کوردستانێ بەندە بە ئێکسانیی و سەروەریی یاسا کە تێیدا گەلی کوردستانێ (بە تەواوی پێکهاتەکانی قەومیی و ئاینیی) توانانی داوا کردن و پاراستنی مافەکانی مرۆیینی خۆیان هەبێ.

Our Mission
KHRO defends the rights of people all over Kurdistan. KHRO works to uphold dignity of the people of Kurdistan, and advance their rights. KHRO will explore, probe, and document atrocities and abuse against the people of Kurdistan by Kurdish authorities and occupiers of Kurdistan. Further, KHRO will expose the truth compelling evidence and creates the legal and moral groundwork to defend fundamental rights of all.
ئـارمـانـجـی ئـێـمـە
خڕۆ داکۆکی لە مافەکانی نەتەوەی کوردستانێ لە هەموو بەشەکانی مەملەکەت دەکا. خڕۆ کار دەکا بۆ پاراستنی شکۆی نەتەوەی کوردستانێ، و بەرفرە کردنی مافەکانیان. خڕۆ دیراسە و بەدواداچوونی دۆکیمێنتاریی لەسەر ئەو ستەمگەلە دەکا کە لەلایەن دەسەڵاتی نێوخۆیی کوردیی، و داگیرکەران لە دژی نەتەوەی کوردستانێ ئەنجام دەدرێ. لەوەش وێوەتر، خڕۆ هەقیەقتی ئەو بەڵگانەی ڕۆناك دەخاتە ڕوو کە باکگڕاوندێکی قانوونیی و ئەخلاقیی درووت دەکەن بۆ داکۆکی کردن کە مافەکانی بنچینەیی هەمووان.

لە فەیسبوکی نیاز حەمید وەرگیراوە
ژمارەی بینین:  641      بەروار:  01/01/2018
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.