کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  هەڵکوتانە سەر نوسینگەی ئەکادیمیای سیاسەتو هزری دیموکراتی لەهەولێر وداخستنی لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە
هەڵکوتانە سەر نوسینگەی ئەکادیمیای سیاسەتو هزری دیموکراتی لەهەولێر وداخستنی لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە

بۆ ڕای گشتی و راگەیاندنەکان
جەماوەری کوردستان دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئەوە بۆ جاری سێ یەمە ئاسایشی ھەولێر لەکاتی ئەنجامدانی چالاکی یە ڕۆشنبیری یەکانی ئەکادیمیای سیاسەت و ھزری دیموکراسیدا، بەبێ ھیچ پاساوێک و بەزەبری ھێز ڕێگری لە ئەنجامدانی چالاکی یەکانمان دەکەن، کاتژمێر٩:٣٠ی ئەمشەو ٢٠١٧/١٢/٢١لەکاتی بەرێوەچونی چالاکی یەکی ئەدەبیدا، ئاسایش ھەڵی کوتایە سەر نوسینگەی ھەولێری ئەکادیمیا و دوای ڕاگرتنی چالاکی یەکە و بەبێ بڕیاری دادگا بڕیاری داخستنی ئەکادیمیایان لەھەولێردا ڕایانگەیاند تەنھا بۆبردنە دەرەوەی کەلوپەلەکان ئەویش بەئاگاداری ئێمە بۆتان ھەیە بیکەنەوە و دواتر نوسینگەکە تەسلیمی خاوەن موڵکەکە بکەنەوە.
ئێمە لێرەوە وێرای ئیدانەکردن و سەرکۆنەکردنی ئەوکارە نایاسایی و نادیموکراتیانە ڕایدەگەیەنین، کە ئەم ھەڵسوکەوتانەی ئاسایشی ھەولێر دیاریدەیەکی مەترسیدارە و ھەڕەشەیەکی جدی یە لەسەر ئازادی ڕادەربڕین، چالاکی مەدەنیانە، ئاسایشی ھەولێر بەم کردەوانەی ھێندەیتر جەماوەری کوردستان توڕە و توڕەتر دەکات، وە تەواوی پڕوپاگەندەکانی کە بەناوی دیموکراسی و حوکمی یاساوە دەیکات دەخاتە ژێرپرسیارەوە، بۆیە ئێمە ڕایدەگەیەنین، کەسوردەبین لەسەر خەباتی مەدەنیانەی خۆمان زەبر و زەنگ و ھێز چۆکمان پێدانادا.
ئەکادیمیای سیاسەت و ھزری دیموکراسی
٢١/١٢/٢٠١٧
ژمارەی بینین:  846      بەروار:  22/12/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

   زیاتر
هیچ محتوای برای موضوع درخواست شما وجود ندارا‌ .
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.