کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
   نەتەوە یەکگرتووەکان: چەکداره‌ تورکمانەکانی خورماتو ماڵی کورده‌كانیان سوتاندوە

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت کە لەلایەن چەکدارانی تورکمان‌و تورکمانە مەدەنییەکانی شارۆچکەی خورماتوەوە، ژمارەیەکی زۆری ماڵی کورد سوتێندراوەو تاڵان کراوە. داواش لەحکومەتی عێراق دەکات کە ئەو کەسانەی کە مافەکانی مرۆڤیان لەقەزاکە پێشێلکردووە، بیاندەنە دادگا.

ئاوێنە: کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ڕوداوەکانی سوتاندن‌و تاڵانکردنی ماڵە کوردەکانی شارۆچکەی خورماتوی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لەبەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا، ھاتووە، لەڕۆژانی ١٦و ١٧ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا، لەلایەن چەکدارانی تورکمان‌و تورکمانە مەدەنییەکانی شارۆچکەی خورماتوەوە، ژمارەیەکی زۆر ماڵی کورد سوتێندراوە و تاڵان کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بەھۆی ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە، ھەزاران کورد ناچاربون خورماتو چۆڵبکەن، ئەو کەسانەش لەبەشێک لەشارو شارۆچکەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان نیشتەجێبون، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەشی کە ناچاربون شارۆچکەکەیان چۆڵبکەن، تاوەکو ئێستایش نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانیان.

نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوەشکردۆتەوە کە قەزای خورماتو ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقدایەو لەپاراستن‌و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەو شارۆچکەیە بەرپرسیارە.

رێکخراوەکە داواش دەکات کە بەرپرسانی حکومەتی عێراق ئەو کەسانەی کە لەخورماتو پێشێلکارییان ئەنجماداوە ئاشکرایان بکات‌و بیانداتە دادگا.
لە ماڵپەری ئاوێنەوە
ژمارەی بینین:  660      بەروار:  16/12/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

   زیاتر
هیچ محتوای برای موضوع درخواست شما وجود ندارا‌ .
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.