کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  نەتەوە یەکگرتوەکان: دەوڵەتی سوریا هێرشە کیمیایەکانی خان شەایخونی ئەنجام داوە

نەتەوە یەکگرتوەکان: دەوڵەتی سوریا هێرشە کیمیایەکانی  خان شەایخونی ئەنجام داوە

لەدوا ڕاپۆرتی نەتەوە یەکرتوەکاندا هاتوە  کە رۆژی سێ شەممە کۆبونەوە 24/10  ، دەوڵەتی سوریا هێرشە کیمیایەکانی ئەنجام داوە لەسە شاری خان شەیخون  پاریزگای ئەدلب لە نیسانی ساڵی 2017 کە بوە هۆی کوشتنی زیاتر لە 80 هاوڵاتی مەدەنی زۆر بەیان منداڵ بوون،  ئەم هێرشە بە چەکی کیمیایی جۆری گازی سارین  ، جۆرە گازیکی دەمارە  ، ئەنجام دراوە.

ئامادەکارانی ڕاپۆرتکە کە پێکهاتوون لە نوێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان  پشتراستیان کردۆتەوە  کە وڵاتی سوریا چەکی قەدەغەکراوی  سارینی بەکار هێناوە دژی خەڵکی مەدەنی و بێ دەرتان .

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیە کگرتوەکان پشت راستی کردەوە کە ئێمە لەمێژە ئەو راستیەمان لا  یەقینە و ئیستاش ئەم ڕاپۆرتە دوبارە ئەوەی سەلماندەوە.

تا ئیستاش دەوڵەتی سوریاو هاوپەیمانەکەی  روسیا ،دەڵێن ئەم تۆمەتە هەڵبەستراوە ، هێزەکانمان  کۆگایەکی بۆردومان کردوە و چەکی کیمیایی هیزە بەرهەڵستکارەکانی تێدا بوە، هەمان کات هێزەکانی بەرهەڵستکار دەڵێن بۆردومانی هەوایی فرۆکەکانی رژێمی سوریا ئەو تاوانەیەنا ئەنجام داوە بە فرۆکەو بۆمبی کیمیایی بۆردومانی شاری خان شەیخونیان کردوە.

بەڵام ڕێکخراوی قەدەغە کردنی چەکی کیمیایی زۆر دڵنیایە کە ئەو هێرشە لەلایەن سوریاوە ئەنجام دراوە لەرۆژی نیسانی 2014 دا وە پێشتریش لەچەندین هەواڵو راپۆرتدا پشت راستی کردۆتەوە.

پێشتریش روسیا  مافی ڤیتۆی بەکار دەهێنا بۆ لەکار خستنی بڕیاری سزادانی سوریا ، ئەمجارەش بەکاری هێنا ،بەلام نەتەوە یەکگرتوەکان  راپۆرتی خۆیان بڵاو کردەوە بێ گوێدانە  ڤتۆکەی روسیا.

د.ناجح گوڵپی

27/10/17

ژمارەی بینین:  164      بەروار:  27/10/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.