کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  نھێنی چارەنوسی ‏ کچە پاکیزەییەکانی ئەنفال و......دوای ئەنفال


دیکۆمێنتی ژمارە[١٦٠١] ی نھێنی چارەنووسی ‏
کچە پاکیزەییە کانی ئەنفال و دوای ئەنفال
بەشی : یەکەم
ئەوە [٢٧] ساڵ بێ دەنگی بەسەر دەسگیر کردنی دیکۆمێنتی ژمارە [ ١٦٠١] کچە پاکیزەکانی ئەنفال و دوای ئەنفا ل و ......دوای [١٤] ‏ساڵ بێ دەنگی بەسەر بڵاو کردنەوە ی دا تێ دەپەڕێت
، عەلی حەسەن مەجید لە ناو ھۆڵی دادگا ی باڵای تاوانبارانی ‏عێراق روو دەکاتە یەکێک لە برای پاکیزەکان و دەڵێ[ ئەو بەڵگەنامەیە تەزویرە، چەندین لێپرسراوی و کورد و ‏چەند کەس –ی تر و[ نەسیر موتەقەدیم] ی جاران و..... تێکۆشەری دوای راپەرین ....ئەوانیش وەک تووتی ھە مان .قسەی عەلی حەسەن مەجید دەڵێنەوە و........بە مەزاچی خۆیان دەڵێن [ تەزویرە]
گەر بەوردی بڕوانینە ئەم لێکۆڵینەوەو .... دیکۆ مێنتی ژمارە [ ١٤٦٧] ، [١٧٢٥]، [ ٩٦] کە دامناوە لە ‏بەرگی سێیەمی [رەشەبای ژەھرو ئەنفاڵ] لە لێکۆلینەوەیەکی وردو چڕو پڕ ئەو نھێنییە پەنھانە بسەلمێنم . ‏بەھۆی ئەم بارودۆخەوە کە سەرانی کورد دروستیان کرد وە بەرگی [٣ ، ٤ ، ٥ ] کە زیاتر لە ٣ ھەزار ‏لاپەرەی[ ‏A‏٤] ە ، لە دەیان کاری مەیدانی و توێژینەوە و بەڵگەنامەی [ بەرێوە بەرایەتی موخابەراتی تەئمیم –‏ەوە ، بەرز کراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی موخابەراتی عێراق . ھەموو ئەو داکۆکییە بۆشانە بەتاڵ دەکاتەوە ، ‏کە ئەوان بۆ مەبەستێکی تایبەتی دەڵێن [تەزویرە ].....منیش لێرەدا ئەم تۆیژینەوەیە بەچەند بەشێک بڵاو دەکومەوە.... ‏ئێوەی ئازیز دەزانن [ عە بدوڵڵا کەریم ]‌ ھیچ مە بەستێکی نی یە ، ھیچ پەرژەوەندییەکم نی یە تەنیا بە ‏داداچون نەبێت ئەویش بۆ خزمەتی کەس و کاری ئەنفال– ە ....یەکەم کەس بووم لە دوای راپەرین –ەوە وەک ‏ئەرکێکی سەرشانم ، بە بەردەوامی کاری بۆ کردوە ، لە ھچ گوشارو ھەڕەشەو دەسگیر کردن و ....زیندانێک سڵ ‏ناکەمەوە .‏
کچە پاکیزەییەکان
لە ژمارە [ ٣١٠٠] ی کوردستانی نوێ دا ،نوسینی[ کچە پاکیزەییەکانی ئەنفالی دوای ئەنفال ] م بڵاو کردەوە، ‏ئەم بابەتە ھەموو میدیاکانی دەرەوەو ناوەوەی ھەژاند ، بەڵگەنامەی ژمارە [١٦٠١] بۆ یەکەم جار بڵاوم ‏کردەوە ، ھەزارەھا نمونەی لێ گیرایەوە ، ئەم بەڵگەنامەیە لە ١٠ / ١٢ / ١٩٨٩ لە بەرێووەبەرایەتی ‏موخابەراتی تەئمیم –ەوە نێراوە بۆ بەرێوەبەرایەتی موخابەراتی گشتی –عێراق لە بەغداد ، بە نھێنی و خێرا ‏بۆ کاری پێویست بەرز کراوەتەوە .‏
بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان
نھێنی وخێرا
ژمارە ١٦٠١ ‏
بەروار ١٠/ ١٢/ ١٩٨٩‏
‏ بەڕێوەبەرایەتی موخابەراتی پارێزگای تەئمیم
بۆ بەڕێوەبەرایەتی موخابەراتی گشتی ‏
بابەت / کاری پێویست ‏
دوای ئاگادارکردنەوەی راستەوخۆ لە لایەن سەرکردایەتی سیاسی ،دوای ئەنجا مدانی ئەنفالی ، یەکەم و دووەم ‏لەکۆمەڵە جیاجیانەی کە دەست بەسەرن لامان ، لە ناو ئەو کۆمەڵانەدا ، کۆمەڵێک لەکچان کە تەمەنیان لە ‏نێوان ١٤ بۆ ٢٩ساڵدان ، بە پێی جێ بەجێ کردنی فەرمانەکانتان ئەو کۆمەڵەکچەمان نارد بۆ ملاھی و نادیی ‏شەوانی کۆماری میسری عەرەبی ، لەسەر دواکاریتان ، ئەمەش لیستێک لە ناوی ئەو کچانە یە ، تەمەنی ھەر ‏یەکەیان
تۆمار کراوە ،بفەرمون بۆزانیاریی زیاتر لەگەڵ ڕێز دا.‏
‏١- گەلاوێژ ‌عادل رەحیم ٧ اساڵ ‏
‏٢- چیمەن نازم عەباس ٢٣ ساڵ ‏
‏٣- لەیلا عەباس جەوھەر ٢١ ساڵ
‏٤-لەمیعە نازم عومەر ١٩ساڵ
‏٥-پەیمان شوکر مستەفا ١٦ساڵ
‏٦- خۆراسان عەبدوڵڵا تۆفیق ٢٠ساڵ
‏٧- قەدریە ئەحمەد ئیبراھیم ١٧ساڵ
‏٨- گوڵیک ئەحمەد ئیبراھیم ١٩ساڵ ‏
‏٩- خولە ئەحمەد فەخرەدین ٢٥ساڵ
‏١٠-عیسمەت قادر عەزیز ٢٤ ساڵ
‏١١- نەجیبە حەسەن عەلی ١٨ساڵ
‏١٢ –حەسیبە ئەیمەن ھەمزە ‌٢٩ساڵ ‏
‏١٣- شلێر حەسەن عەلی ٢٠ساڵ
‏١٤- شوکریە رۆستەم محەمەد ٢٧ساڵ
‏١٥- حەسیبە ھیدایەت ئیبراھیم ١٥ساڵ
‏١٦-کوێستان عەباس مەولود ٢٦ساڵ
‏١٧- سروە عەباس کەریم ١٧ساڵ
‏١٨- سۆزە مەجید کەریم ٢٩ساڵ
ا
بەرێوەبەرایەتیمخابەراتی پارێزگای تەئمیم ‏
‏٢٠/ ١٢ / ١٩٨٩ [١]‏

بەشی : دووەم
ئەم بەڵگە نامەیە سەرەداوێکی نھێنی تری تاوانی ‏ئەنفال و جینۆسایدی کورد ی خستە روو ...وەک ‏چۆن
‏+ پیرو پە ‌ککەوتوەکان ، ھەندێکیان کوژران ، یا ‏لە برساو گەرماوتینوێتی و لە بەر نەخۆشی گیانیا ‏ن لە نوگرە سەلمان سپارد ، ئەوانی تر بە چەند ‏پۆستێک ئازاد کران.‏
‏+ کورە گەنجەکان لە بیابانەکانی خوارو ‏ناوەراستی عێراق کۆمەڵ کوژ کران .‏
‏+سەدان منداڵ لە زیندانەکانی تۆپزاوەو دبس و ‏تکریت و دووز خورماتوو نوگرەسەلمان لە بەر ‏گەرماو سەرماو نەخۆشی و لە برساو لەتینوا و ‏چەند ھۆکارێکی تر گیانیان سپارد.‏
بە پێ ی ئەوە ی یەکەم کەس بووم لە دوای ‏راپەڕین –ەوە لە بواری ئەنفال و کیمیا بارانی ‏ھەڵەبجەو ناوچە جیا جیاکان دا لە سەر گیرفانی ‏خۆم کارم لە بواری ئەنفال دا کردوە ، بە پێی گەشتە مەیدانییەکانم ، ‏زۆربەی ئەو ژنانەی لە دبس و تکریت و نوگرە ‏سەلمان گەڕاونەتەوە بۆیان گێڕامەوە و دەڵێن:‏
‏ لەو زیندانانە دوور لە ھەموو ‏بەھایەکی کۆمەڵگای کوردەواری و ‏مرۆڤایەتی و یاسایی بە زۆر تەعدا ی ‏ناموس لە کچ و ژن کراوە ، بە کێبڵ لە ‏کچەکانیان دەدا ..قژیان ‏رادەکێشان ....بە بەرچاوی ‏زیندانییەکانەوە لە ھۆڵەکانیان دەبردنە ‏دەرەوە ، جارێکی تر چاومان ‏بەروخساریان نەدەکەوتەوە .‏
ئایا سەرانی بە عس بۆ ئەو ھەموو کچانەیان لە ‏ھۆڵەکان جیا دەکردەوە .‏
‏+ پورە بەفراو حسین –ی خەڵکی گوندی قنربان ‏دەڵێت :‏
‏[بە چاوی خۆم کچە عازەبەکانی ‏
گوندی {ھۆمەربل ، بەلەکە ‏،کەریم باسان و گوندەکانی تری ‏گەرمیانم بینی ...بەزۆر لە ئێمە ‏جیا دەکرانەوە ، نەمان دەزانی ‏بۆ کوێیان دەبردن . [٢] ‏
+ محەمەد تۆپزاوەیی خەڵکی تۆپزاوەی سەر بە ‏ناحیەی بایچی خوار کەرکوک ، لە کاتی ‏ئەنفالەکان دا لە چێشتخانەی سەربازگەی ‏تۆپزاوە چێشت لێنەر بووە ، لە بارەی ‏ئەنفالەکانەوە دەڵێت : ‏
ئە منەکان بە ئوتۆمۆبیلە سپی یە کانی جیھازی ئەمنی ‏خاس کچە گەنجەکانیان دەبردە دوو ھۆڵە تایبەتی ‏یەکەوە ، ئەو دووھۆڵە زۆر گەورە نەبوو ، لە گەڵ ‏کەرنەڤاڵەکە لەوێ بە زۆر دەست درێژیان لێ ‏دەکردن ، شەوان گوێم لە قیژەو ھاواری ئەو ‏کچانە بوو، نەقیب مەھدی بە زۆر لاقەی زۆر ‏لەو کچانی ئەنفالی ھۆڵەکان کرد ،خۆی ‏راشکاوانە پێ ی وتم { ئاوام لێ کردن و ...وام لێ ‏کردن}. ‏
‏ ‏
‏ محەمەد تۆپزاوەیی دەڵێت : رۆژی چوارەم ‏ئەفسەرەکان لە چێشتخانە نانیان دەخوارد ، لەو ‏کاتەدا کەمال مستەفا جیھازەکەی دەرھێناو قسەی ‏دەکرد ....ھەر دەیگوت :‏
‏[ بەڵێ گەورەم.......بەڵێ گەورەم]‏
دواتر نەقیب مەھدی و کەمال مستەفا کەوتنە ‏فسکە ....فسک ، رویان کردە ھۆڵی کچەکان ، بە ‏لێدان سێ کچیان دەرھێنا ، دەستیان بەستنەوە و ‏سواری ئۆتۆمۆبیلیان کردن ......ئێوارەکەی کە ‏گەڕانەوە کچەکانیان لە گەڵدا نەبوو ، کاتی نان ‏خواردن لە نەقیب مەھدی – م پرسی ....وادیارە ‏ماندویت ، بۆ کوێ چویت ...وتی { ئەو سێ ‏کچەمان برد بۆ ئوستاز عەلی حەسەن مەجید ، ‏ئەوکاتە عەلی حەسەن مەجید لە کۆشکێکا بوو لە ‏ناوچەی [ تەل ئەلوەرد ] لە نزیک حەویجە ،[٥] ‏کم لە خوار تۆپزاوەوە بوو.‏[٣ ]
ئەمانەو دەیان و سسەدان روداوی تری پڕلە ‏تراژیدیا ی تەعە داکردن لە کچ و ژنی کورد لە ‏تۆپزاوەو دبس وتکریت و نوگرەسەلمان و ھەموو ‏زیندانەکانی عێراق . ‏
+ رەفعەت محەمەد سەعید لە ناو ھۆڵی دادگای تاوان ‏بارانی عێڕاق دا لە کەیسی ئەنفال دا وتی :‏
حەجاج لە نوگرەسەلمان دوو کچی لە ھۆڵی ‏ژنەکان ھەڵبژارد .....پۆلیسەکان ھەر رۆژەی ‏کچێکیان بۆ ھەڵدەبژارد بۆیان دەبردە ‏ژورەکەی .....کە کچەکان دەگەڕانەوە بە گریانەوە ‏دەیانگوت [حەجاج بەزۆر دەست درێژی سیکسی ‏لێکردوین ].‏[ ٤ ]
+ کاریزا بێنکستون دەڵێت : دوای دوو مانگ ‏گەڕانەوە م لە کوردستان رووداوەکان بە ناخمدا ‏شۆڕبوونەوە ، یادگارییە بچوکەکان لە سەر ‏روخسارم سەریان ھەڵدایەوە ،ھەرچەندە لێشیان ‏دوورم ، بەڵام وایان لێکردووم بیریان لێ ‏بکەمەوە ،فرمێسکم بۆ رشتن ، پرسیارم لە خۆم ‏دەکرد[تا کەی میللەتێک ئامرازی خەبات و ‏مانەوەی ھەر چەک بێت بۆ پارێزگاریی لە ‏خانەوادەو ماڵەکانیان و ژیانی خۆیان ...من نازانم ‏پیاوێک ھەر سەرقاڵی دروست کردنی ‏خانووەکەیەتی ، بۆ پێنجەم جار بەشۆفڵ بۆی ‏خاپوردەکەن .....رەنگە وەڵامێک ھەبێت ...رووبە ‏رووی پیاوێک بومەوە ...براکەی و براژنەکەی و ‏وسێ منداڵەکەیان بێ سەروشوین کرابوون ‏،تاوانی ئەو سزایەیان ئەوە بوو کە کورد بوون، بۆ ‏داجار بە سۆراخیان گەیشت کە لە زیندان ‏بەردران،بەڵام لە ناو زیندان دا، سەربازە ‏عێراقییەکان دەست درێژی ناموسیان کردبووە ‏سەر ژنەکەی و دواتر خۆی و ھەر سێ منداڵەکەی ‏کە تەمەنیان لە ٣ساڵ بۆ١٠ ساڵ دەبوو ،لە بەر ‏ئەوەی ناموس گرێ یەکی زۆر گەورەیە ، بۆیە ‏مێردەکە ...ژنەکەی و ھەر سێ منداڵەکەی کوشت ،دواجار ‏خۆشی کوشت .‏
+پیاوێکی تر ی کورد ، کچەکەی ٧ساڵی تەواو ‏زیندان کرا، باوکە کە نەیدەزانی بۆ کچەکەی ‏زیندان کراوە ،کاتێک کچەکەی بەردرا خۆی ھەر سێ منداڵەکەی خۆی کرد بە ماڵا ، ئەو سێ منداڵەیان لە ‏زیندان پێ خستبوەوە ،باوکەکە داڵدەی کچەکەی ‏نەدا ، لە ماڵەکەی دەری کرد .....ئەودەیزانی ‏کچەکەی ھیچ تاوانێکی نییە ، باوکەکە وتی:‏
‏[من نەمتوانی مۆڵەتی مانەوەی کچەکەم بدەم].‏
لەوکاتەدا ئەو باوکە ئەو قسانەی ‏دەکرد ...چۆڕاوگەی فرمێسک بە چاوەکانیدا ‏دەھاتە خوارەوە.‏[٥ ]
کچ و ژنە...... ئەرمەنییەکان
گەر بڕوانینە ترژیدیای جینۆسایدی ئەرمەنییەکان ، ‏ئەوانیش لە کاتی جەنگی یەکەمی جیھانی دا ، ‏رووبەرووی ھەمان تاوان و مەرگەسات ‏بوونەتەوە ،چەندان ژنی ئەرمەنی لەو کاتەوەی کە ‏بەزۆر لە ماڵەکانیان دەریان کردون ،بە زۆر ‏تەعەدایان لێکراوە ....زۆریان بە زۆر کران بە ‏ژنی ئەفسەرو دەسەڵاتدارانی دەوڵەت ...وەک ‏کۆیلە خرانە حەرەم سەراکانیانەوە تەنیا بۆ چێژی ‏نەرجستەتی خۆیان ..زۆربەی ژن و کچەکانی تر ‏لە بازاڕ بە کڕیارە تورکە موسوڵمانەکان ‏فرۆشران، چونکە دەبوایە بە زۆر ببنە موسوڵمان.‏
ئەم کچ وژنانە مەسیحیانە جارێکی تر ...دایک و ‏باوک و مێردەکانیان نەبینی یەوە بە شێوەی کۆیلە ‏بە بەندی و شەرم وتورکبون حوکم دران.‏
ئەم کچ و کورانە لە بازاڕەکانا وەک کۆیلە ‏دەفرۆشران ، نرخیان لە بازارەکان دا [١٠] – ‏‏[١٢ ] شیلینک بوو [ ٦ ]‏
عە بدوڵڵا کەریم مەحمود
ژمارەی بینین:  971      بەروار:  
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

   زیاتر
هیچ محتوای برای موضوع درخواست شما وجود ندارا‌ .
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.