کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت

ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت

ئەمساڵ  یادی تێپەڕبونی سی ساڵە بەسەر کیمیابارانی شاری سەردەشتدا، لەم ڕۆژەدا 28/6/1987 فرۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی لەناوچوی بەعسی عیراق  بێ گوێدانە یاساو رێسا نیو دەولەتیەکان ،شاری سەرەشتی بۆمباران کرد، لەکاتیکدا بە پێ یاساکانی جەنگ نابێت خەڵکی مەدەنی بێ دەرتان بۆمباران بکرێت،ئەم کردەوەیە  بەتاوانی جەنگ و دژەمرۆڤایەتی و جینۆساید  ئەژمار دەکرێت.

خەڵکی کوردستان ساڵانە یادی ئازیزانی دەکاتەوە لەسەردەشت و لەناوچەکانی تری کوردستان کە بە بێ تاوان جینۆساید کران ،تەنها لەبەر کورد بونیان ، چونکە ڕژێمی بەعس بەرنامەڕیژی و بڕیاری جینۆسایدی ئەم گەلەی دابوو چ لەناو سنورەکانی عێراقدا بێت یان ئیراند،گرنگ ئەوەیە کورد قڕ بکات.

بەداخەوە تاوانی جینۆسایدی سەردەشت وەک پیوست لەسەرئاستی ناوەخۆی ئیران کاری جدی بۆ نەکراوە  کە وەک یەکەمین شارێک لەسەرئاستی ناوچەکەوە جیهان کیمیاباران کرابێت، دەبو دەولەتی ئیران لەدادگای بالای تاوانەکان لەبەغدا تاوانی کیمیابارانی سەردشت وەک کەیسێک تۆمار بکردایەو بەجینۆساید بناسرایە ،بەلام نەکرا !!

 لەئاستی دەروەشدا هەوڵنەدراوە وەک تاوانی جینۆساید بناسرێت لە کۆڕو کۆمەلێ نیو دەولەتیدا، ئەویش دەگەرێتەوە  بۆ کورد بونی ئەوشارە.

سەرباری ئەو هەموو تاوان و کوشتو بڕەی کەبەسەر گەلی کوردا هاتوە  لەناوچەکەدا  بە دەست وڵاتانی سەردەستەوە،ئیستاش مەترسی جەند بارە بونەوەی جینۆساید و ڕەشەکوژی کوردان بەردەوامی هەیە ،چ لەسەردەستی تیرۆرستانی داعش یان داگیرکەرانی کوردستانەوە.

لەدوای سەردەشت ،هەڵەبجەو چەندین گوندو شارۆچکەی تر جینۆساید کران، کۆبانی و جزیرەو شرناخ و شەنگال  شاهیدی بەردەوامیەکانی جینۆسایدی کوردن بە بەرچاوی دونیای مافی مرۆڤ و دیموکراتیەوە، بێ دەنگی جیهان و کەمتەر خەمی کورد خۆی وادەکات ئەم تاوانانە بەردەوامیان هەبێ.

چاودێری کوردۆساید-چاک  لەساڵیادی تاوانی کیمیابارانی شاری سەردەشتدا سەری ڕیز بۆشەهیدان و بەرکەوتوانی کیمیایی ئەو شارە خۆشەویستە دائەنەوێنێ و بەڵێنی کارکردنی بەردەوام دەدات بۆ بە جینۆساید ناساندنی لەسەر ئاستی جیهان.

نەمری بۆشەهیدانی کیمیابارانی سەردەشت

 

چاودێری کوردۆساید-چاک

28/6/2017

 

ژمارەی بینین:  511      بەروار:  28/06/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.