کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  کتێبی پلانی شکاندنی بەشی سێدارەی زیندانی موسڵ بڵاو کرایەوە
پلانی شکاندنی بەشی سێدارەی زیندانی موسڵ:
ئەم ناونیشانەی سەرەوە پەرتووکێکی نوێیەو لە نووسینی خۆمە، پێشتر چەند بەشێکی بڵاوکراوەتەو بەشەکانی دیکەی نوێن. ئەوانەی پێشتریش بڵاوکراونەتەوە گۆڕانکارییان بەسەر داھاتووە، ھەر ھەڵەیەک یان زانیارییەکی ناتەواوی تیابووبێ، لادراوە و زانیاری ڕاست و دروست شوێنی گرتووەتەوە.
پلان و ھەوڵی شکاندنی بەشی سێدارەی زیندانی موسڵ، کۆمەڵێک زیندانیی ژووری سێدارە بەھاوکاری دوو زیندانەوان کە براو کوردی ئێسیدی بوون بە ناوەکانی مەردان یوسف شێخ ئەلیاس و فازڵ یوسف شێخ ئەلیاس، لە مانگی یەکەمی ساڵی (١٩٨١)دا نەخشەی بۆ کێشراو لە شەوی (١٩٨١/٦/٢)دا واتە (٣٦) ساڵ بەر لە ئێستاکە ھەنگاوی بۆ نرا، بەڵام بەداخەوە ھەوڵەکە سەری نەگرت و شکستی ھێنا. فازڵ و مەردانیش گیران و مەردان سزای لەسێدارەدان و فازڵ-یش سزای ھەتاھەتایەی بۆ دەرچوو. ئەوەبوو شێخ مەردان لە ڕۆژی (١٩٨٢/١١/١٣)دا لە ھەمان زیندان لە سێدارە دراو شێخ فازڵ لە ڕۆژی (١٩٨١/٦/٥)دا تا ڕۆژی (١٩٨٦/٥/٢١) لە زیندانی بەعس مایەوە.
لە کۆتایی پەرتووکەکەدا لیستی ناوی ئەو شەھیدانەم نووسیوە کە ژمارەیاب (٤٨٣) شەھیدە و لەنێوان ساڵانی (١٩٧٦-١٩٨٢) لەو زیندانە لە سێدارە دراون. داواکارم ھەر کەسێک ھەر خزم، ھاوڕێ و ناسیاوێکی لەو زیندانەدا لە سێدارەدراوەو ناوەکەی تیادا نییە، ناوی تەواو و زانیارییە پێویستەکانم بۆ بنێرێ، تا ناوەکەی بخەمە نێو پەرتووکەکە.
دەرسیم
پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٢٠١٧/٦/١)
دانمارک
تێبینی// لەم لینکەی خوارەوەدا دەتوانی پەرتووکی (پلانی شکاندنی بەشی سێدارەی زیندانی موسڵ) دابەزێنی و تەواوی نەخشە، ئۆپراسیۆن و ئەنجامەکەی بخوێنیتەوە.
http://www.kurdipedia.org/files/books/٢٠١٧/٧٥٧٥٩.PDF…
ژمارەی بینین:  1423      بەروار:  02/06/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

   زیاتر
هیچ محتوای برای موضوع درخواست شما وجود ندارا‌ .
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.