کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  محەمەد سەدیق کەبودوەند ئازاد کرا

محەمەد سەدیق کەبودوەند ئازاد کرا

 دوای دەساڵ زیندانی کردن ،ئەمڕۆ هەینی 12/5/2017  محەمەد سدیق کەبودوەند لەزیندان ئازاد کرا، کەبود وەند سەرۆکی ڕیکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی 2007 وە زیندانی کراوە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە،بە تۆمەتی کارکردن دژی ئاسایشی نەتەوەیی و بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

لەماوەی زیندانی کردنی کەبوندوەندا جەندین جار نەتەوە یەکگرتوەکانو ڕیکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ داوایان کرد لەئێران کەبودوەند ئازاد بکەن جونکە دەسگیرکردنەکەی نایاسایی بوو.

کەبود وەند لەماوەی زیندانی کردنیدا لە زیندانی ئەوین ،جەندین جار مانی لەخواردن گرتوە جارێکیان بۆ ماوەی 59 ڕۆژ و جارێکی تریش بۆماوەی 34 ڕۆژ.

چاودێری کوردۆساید -چاک لە ماوەی زیندانی کردنی کەبود وەندا چەندین جار هەواڵو راپۆرتی  لەبارەوە بلاو کردۆتەوە، ئیستاش  خۆشحاڵی خۆمان ئاراستەی بەڕیزیان و خانەوادەکەیان دەکەین بە بۆنەی ئازاد کردنی لەزیندان و جوامێرانە بەرگە گرتنی لەژێر ئەشکەنجەو ئەزیەتی زینداندا.

 

ژمارەی بینین:  768      بەروار:  12/05/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

   زیاتر
هیچ محتوای برای موضوع درخواست شما وجود ندارا‌ .
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.