کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  مامۆستایەکی زانکۆی ھەڵەبجە بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەتەوە جینۆسایدکراوەکان دەکات لە ھەنگاریا

مامۆستایەکی زانکۆی ھەڵەبجە بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەتەوە جینۆسایدکراوەکان دەکات لە ھەنگاریا
لە دوای بانگھێشتی فەرمی زانکۆی پاسمانی پیتەر کاتۆلیکی ھەنگاری بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (نەتەوە جینۆسایدکراوەکان) کە لەڕۆژانی (١٩-٢١/٤/٢٠١٧) لە شاری بوداپێستی پایتەختی ھەنگاریا بەڕێوەچوو، مامۆستا ئاوارە حسێن مامۆستای بەشی یاسای زانکۆی ھەڵەبجە بە وتارێکی یاسایی (٢٠) خولەکی بەناونیشانی (جینۆسایدی کورد و ھەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان) بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد.

لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر مێژووی دابەشکردن، داگیرکردن، جینۆساید و ئازاری کورد لەھەر چوار بەشی کوردستان و وتی گەرچی ھەرچوار دەوڵەتی عێراق و ئێران و تورکیا وسوریا ئەندامی ڕێککەتننامەی جینۆسایدی نەتەوە یەکگرتووەکانن بەڵام لە دژی کورد جینۆسایدیان ئەنجامداوەو ڕێکخراوەکەش بێھەڵوێست بووە.

بە قوڵی ڕەخنەی ئاراستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کە لەساڵی ١٩٨٨ کە قوڵایی جینۆسایدی کورد بووە ئەو ڕێکخراوە بێدەنگ بووە و لەبری ھەڵوەشاندنەوەشی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئەو ساڵە درا بە ھێزەکانی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان. ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئەرکی یاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو دادگایەکی تاوانکاری نێودەوڵەتی پێکبھێنایا بۆ دادگایکردنی سەدام و سەرانی ڕژێمەکەی، بەڵام ئەرکەکەی بەجێنەگەیاند. بەڵام ئەنجومەنی ئاسایش لە ساڵانی دواتردا دوو دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی بۆ یوگۆسلاڤیای پێشوو ڕواندا پێکھێنا. تەنانەت بۆ تیرۆری ڕەفیق حەریری سەرۆک وەزیری لوبنان و ٢٢ کەسی تر دادگایەکی تایبەتی پێکھێنا.

بەڵام بۆ جینۆسایدی کورد بێدەنگی ھەڵبژارد و ھەڵبژاردووە. مامۆستا ئاوارە بەدرێژی باسی جینۆسایدی ھەڵەبجەو چەکە کیمیاییە بەکارھاتووەکان و کاریگەری چەکەکانی کرد لەسەر ھاووڵاتیانی شارەکە. لە کۆنفرانسەکەدا لەسەر ئاستی کوردستان جگە لە مامۆستا ئاوارە، ھەردوو سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ئەربیلی نێودەوڵەتی و چەند مامۆستایەکی زانکۆکانی سەلاحەدین و ئەربیلی نێودەوڵەتی و نەورۆز ئامادەبوون. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش چەندین مامۆستاو توێژەری نەتەوەو گروپە جینۆسایدکراوەکان لە دەوڵەتانی ھەنگاریا، ئیسرائیل، ئەڵمانیا، ئوستورالیا، ئەرمینیا، ڕوسیا و وڵاتانی عەرەبی... ھتد. بەشداربوون.

لەکۆتایدا داوای لە ئامادەبووان کرد کە ھەوڵبدەن و فشاربکەن بۆ ئەوەی لەپەڕلەمانەکانیاندا جینۆسایدی کورد بە یاسا بناسێنن. مامۆستا لە کۆتایی وتارەکەیدا ھیوای خواست کە ھەموان کاربکەن بۆ بنیادنانی داھاتویەکی خاڵی لەڕق و جینۆساید و چەکی کیمیایی، و لێوانلێو لە ئاشتی و خۆشەویستی و ھەقیقەت و لە ئامێزگرتنی یەکدی وەک مرۆڤ و برا.

لە ماڵپەری زانکۆی هەلەبجە وەرگیراوە
ژمارەی بینین:  760      بەروار:  22/04/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

   زیاتر
هیچ محتوای برای موضوع درخواست شما وجود ندارا‌ .
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.