کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  لە سووریا 26 جار ھێرشی کیمیایی ئەنجام دراوە

کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی سەربەخۆی سووریا بۆ پشکنینی چەکی کیمیایی لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند لە ساڵی ٢٠١٣وە تاوەکو ئێستە ٢٦ ھێرشی کیمیایی لە سووریا تۆمار کراوە و رژێمی ئەسەد بە لایەنی کەمەوە لە ٢٠ لەو ھێرشانە بەرپرسیارە.

لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، لیستی ھێرشە کیمیاییەکانی سووریا بڵاو کرایەوە کە لەلایەن کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی سەربەخۆی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی پێنج ساڵدا لە سووریا، ٢٦ ھێرشی کیمیایی تۆمار کراوە کە لە ساڵی ٢٠١٣دا پێنج ھێرش، لە ساڵی ٢٠١٤دا ھەشت ھێرش، لە ساڵی ٢٠١٦دا ١١ ھێرش و لە ساڵی ٢٠١٧شدا دوو ھێرشی کیمیایی لەو وڵاتە ئەنجام دراوە.
روونیش کراوەتەوە کە قۆناخی لێکۆڵینەوەی کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی سەربەخۆی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ھێرشە کیمیاییەکەی شاری ئیدلب درێژەی ھەیە.
کۆمسیۆنەکە پێشتر لە راگەیەندراوێک رایگەیاندبوو کە لێکۆڵینەوەیان دەربارەی دەنگۆکانی ھێرشێکی کیمیایی لە ئیدلب و ھێرشەکانی سەر ئەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەکاندا تیمار دەکران، دەستی پێکردووە.
ھەفتەی رابردوو ھێزەکانی رژێمی ئەسەد بە چەکی کیمیایی ھێرشیان کردە سەر شارەدێی خان شەیخونی شاری ئیدلب و بەھۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠٠ کاریگەرییان بەھۆیەوە گازەکەوە لەسەر دروست بوو.

 لە باس نیوز وەرگیراوە
ژمارەی بینین:  1245      بەروار:  11/04/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

   زیاتر
هیچ محتوای برای موضوع درخواست شما وجود ندارا‌ .
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.