کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  شاندێکی چاودێڕی کوردۆساید-چاک لەبەغدا داوای دەسگیرکردنی تاوانبارانی ئەنفال دەکات


شاندێکی چاودێڕی کوردۆساید-چاک لەبەغدا داوای دەسگیرکردنی تاوانبارانی ئەنفال دەکات

ئەمرۆ ٤-٤-٢٠١٧ شاندێکی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک گەیشتە بەغداد بۆ بەدواداچون لە سەر دەستگیرکردنی تاوانبارانی  کەیسی ئەنفال ،  شایەنی باسە یەکەم دیداری شاندەکە لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەستی پێکرد ، لە کۆبونەوەی یەکەمی شاندەکە لەگەل دکتور ئەمیر الکنانی ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆ کۆمار بوو، دیدارەکە بە سەرکەوتویی کۆتایی ھات ، ھەر لەو دیدارەدا پرۆژەیەکی فەرمی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک پێشکەشی سەرۆک کۆمار کرا، پاشان باس لە میکانیزمی جێبەجێکردنی فەرمانی دادگای بالای تاوانەکانی عێراق کرا کە لە ٢٠-٥-٢٠٠٧ فەرمانی گرتن بۆ ٤٢٣ تاوانبار دەرکراوە، بەلام لەو ساتەوە تاکو ئێستا لە لایەن دەزگای جێبەجێکردن فەرمانی دادگاکە جێبەجێ نەکراوە .

لای خۆیانەوە لە سەرۆکایەتی کۆمار بەلێنی ئەوە درا کە بەدواداچونی ورد بۆ کەیسەکە دەکەن بە تایبەتی ئەوەی لە ژێر دەسەلاتی حومەتی ناوەندیدا بێت .

 ھەر ئەمرۆ ٤-٤-٢٠١٧  ھەمان شاندی رێکخراوی چاودێری کوردۆساید- چاک لە بەغدا چاویان کەوت بە نوێنەری سماحەتی مقتەدا صدر، لە کۆبونەوەیەکدا باس لە کەیسی تاوانی ئەنفال کراو نامەیەکی فەرمی ڕێکخراوەکە ئاراستەی سمحاحەتی مقتەدا صدر کرا تێیدا داوا کرا کە پالپشتی کەیسی گرتنی تاوانبارانی ئەنفال بکات و لە ڕێگای نوێنەری رەوتی ێدرەوە لە حکومەت و پەرلەمان بۆ فشارخستنە سەر لایەنی پەیوەندیدار بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری دەستگیرکردنی تاوانبارانی کەیسی ئەنفال .

شایەنی باسە شاندی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید بە سەرۆکایەتی پارێزە ھەژار کاکەیی لە بەغداد بڕیار وایە لە ڕۆژانی داھاتوو کۆبونەوەکانی خۆی بەردەوام بکات لەکەل کۆمەلێک لایەن و کەسایەتی و دەزگاو ڕێکخراوەکانی شیعی کە لە بواری کۆمەلکوژی و کەیسی جینوساید کار دەکەن .

 ئەمەش دوای ئەوەی کە لە کوردستان بێ ھیوا بوین لە دەستگیرکردنی تاوانبارانی کەیسی ئەنفال بۆیە لە ئێستا دا لە ڕێی دامودەزگاکانی حکومەتی ناوەندیەوە دەمانەوێت فشارەکانمان چڕبکەینەوە بۆ دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارانە .

   چاودێڕی کوردۆساید چاک

      ٤/٤/٢٠١٧
ژمارەی بینین:  1475      بەروار:  
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

   زیاتر
هیچ محتوای برای موضوع درخواست شما وجود ندارا‌ .
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.