کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  بەکار هێنانی چەکی کیمیایی بەحەوت زمانی جیاواز نوسرایەوە
کورد میدیا:
جیگری سەرپەرشتیاری رێکخراوی چاودێری کوردۆ ساید (چاک) ، بە حەوت زمانیی جیاواز کتێبێک لەسەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان دەنوسێت و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کتێبە سەرچاوەیەکی باش دەبێت بۆ کارکردن لەسەر مەینەتیەکانی گەلی کورد.

د.ناجیح گوڵپی جیگری سەرپەرشتیاری رێکخراوی چاودێری کوردۆ ساید -چاک ، سەبارەت بە ناوەرۆک و گرنگی نوسینی ئەو کتێبە بە (کورد میدیا)ی ووت"ئەوەی بەسەر گەلی کورد دا ھاتووە مێژوویەکی تاڵە و پێویستە لەسەر ئێمەی شایەتحاڵانی ئەو نەھامەتیانە، ئەرشیفی ئەو تاوانانە بکەین تاوەکو باشتر نەوەکانی داھاتوو لێی ئاگادار بن، ئەو کتێبە بە حەوت زمانیی جیاواز نوسراوە تاوەکو باشتر بتوانرێت بە جیھان بگات"( ئینگلیزی،سویدی،عەرەبی،فارسی،کوردی سۆرانی و کرمانجی و هەورامی ).

د.ناجیح گوڵپی ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستاشدا ئەو کتێبە پێشکەشی دامەزراوە زانستیەکان و مۆنۆمێنتەکان کراوە بۆئەوەی بتوانن سودی لێ ببینن.

وتیشی"ئەمڕۆ ١ی نیسانی ٢٠١٧ ، بەیاوەری کۆمیتەی سلێمانی رێکخراوی چاودێری کوردۆ ساید-چاک، ژمارەیەکی زۆر لەو کتێبە و پرۆشێر و فلێکسانەی کە ڕێکخراو چاپیکردون، پێشکەشی مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ کرا تاوەکو وەک بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنی بمێنێتەوە".

د.ناجیح گوڵپی جەختی لەوەش کردوە، ئەوان بەنیازن لە داھاتوودا بە زمانی جیاوازتر ئەو کتێبە چاپبکەنەوە تاوەکو زیاتر جیھان بەنەھامەتیەکانی گەلی کورد ئاشنا ببێت.

کتێبی (پانۆرامای بەکارھێنانی چەکی کیمیایی) بە زانیاری و داتای وورد کاری لەسەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی سەدامەوە کراوە.
ژمارەی بینین:  1004      بەروار:  
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

   زیاتر
هیچ محتوای برای موضوع درخواست شما وجود ندارا‌ .
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.