کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  لەناو بردن و قەلاچۆکردنی گەلی ئێزدی بەھەموو پێوەرە کان جینۆسایدە
د .سامان حوسێن پسپۆڕی بواری مێژوولەزانکۆی سلێمانی
(لەناو بردن و قەلاچۆکردنی گەلی ئێزدی بەھەموو پێوەرە کان جینۆسایدە )

ئا/جەبارئەحمەد

چاودێری کوردۆساید –چاک:جینو ساید وەک پێناسە یەکی ئەکادیمی چیە ؟
د .سامان حوسێن :جینۆساید لە دو بڕگەپێک ھاتوە جینۆبەمانای ڕەگەز ,سایدیش بەمانای لەناو بردن ,ھەردوکی پێکەوە بەمانای لەناو بردنی ڕە گەزی دێت بەشێوەیەکی گشتی  یان بەشەکی بەمەبەستی کۆتایی ھێنان بەو ڕەگەزە یان سیاسەتە یان گروپە .
چاودێری کوردۆساید –چاک:بۆچی داگیر کەرانی کوردستان تاوانی جینۆسایدیان بەرانبەر بەکورد ئەنجام داوە ؟
د .سامان حوسێن :ئەوان ھەرچی پێیان کرابێت کردویانە بەدرێژای مێژووی ئەم ناوچەیە ,ئەوەی ھاتبێت و داگیر کەر بوبێت ئەوەی پێی کرابێت کردویەتی و دەستی لە ھیچ نەپاراستوە ,بەڵام زۆر جار ئەو ڕە فتارانەی کە کردویان خۆی لە قەرەی جینۆساید داوە ,بەتایبەت ئەو کاتەی کودستان دابەش کراوە ھەر ناو چەیەکی بەر وڵاتێک کەوتوە خەڵکی ئەو ناوچەیە لەو وڵاتە بونەتە کەمینەیەک ئیتر ھەمیشە ھەوڵی لەناوبردنیان دراوە بونمونە ویستویانە زمانی ئەم نەتەوەیە لەناو بەرن یان یان ڕەگەزو توخمی لەناو بەرن یان خاکی لەناو بەرن ئەمانە ھەموو دەچنە چوار چێوەی پرۆسەی جینۆسایدەوە چونکە جینۆساید فرە ڕە ھەندە بۆچی دەیانەوێت لەوی بەرن چونکە دەیانەوێت ڕیشە کێشی بکەن بیسڕنەوە لەبەر ئەوەی ئەم نەتەوەیە زۆر دەمێکە لەم خاکە دادەژی ڕیشە یەکی دورو دێژی ھەیە بەدرێژای ئەم مێژوە ش داگیر کەر ھەبوە ئەم داگیر کەرانەش ھەمیشە ھەوڵیان داوە بیسڕنەوە بەڵام نەسراوەتەوە بۆیان نەچوەتە سەر کەبیسڕنەوەو لەناوی بەرن .
چاودێری کوردۆساید –چاک:ئایا جینۆسایدی ئێزیدیە کان دوبارە بونەوەی مێژووە ؟
د .سامان حوسێن :بەڵی بەھەموو پێوەرە کان جینۆسایدە ,ھەوڵی سڕینەوەی ئاینێکە بەرانبەر بەئاینێکی تر چونکە بەلای ئەوەوە ئەو ئاینێکی کەمینەیە ئەیەوێت ڕیشە کێشی بکات ھەموو توخمە کانی جینۆسایدی تیایە لەناو بردنی ئاینە, لەناو بردنی منداڵە ,لەناو بردنی ئافرەتە ,لەناو بردنی پیاوی گەنجو پیریانە, ڕاگواستنیانە, بازرگانی پێوە کردنیانە, قڕکردنو قەلاچۆکردنی ئەوانە, بەشێوەیەکی گشتی ئەم جۆرە جینۆسایدە لەمێژوو دازۆر دوبارە بوەتەوە زۆر جار کەئاینێک باڵا دەست بوە ھەوڵی داوە ئاینەکانی ترقەلاچۆبکات لەناوییان بەرێت بیان سڕێتەوە .
چاودێری کوردۆساید –چاک:بۆچی میدیای کوردی تەنھا لە یادو بۆنە کاندا بایەخی بە پرۆسەی جینۆساید داوە ؟
د .سامان حوسێن :میدیا وەک لایەنێکی بازرگانی مامەڵەی لە گەڵ ئەم بابەتە کردوە بۆڕاکێشانی بینەرو بیسەری خۆی ,لەکوێ سیاسەتە کەی پێی باش بو بێت دەستی بۆبردوە لەکوێ پێی باش نەبو بێت بایەخی پێنە داوە ,ئەگەرنا ئەم بابەتی جینۆسایدە دەبوولەپێشینەی ھەموشتێکەوە بێت ,دەبو ئێستە مەراکزی گەورە گەورە بەدوای ھۆکارە کانی جینۆسایدەوە بن ,دەبو ئیستە ھەوڵی میدیای گەورە گەورە ھەبوایە بۆناساندنی جینۆساید ,دەبو ئێستە دەزگای گەورە گەورە ھەبوایە بۆلێکۆڵینەوە لەم بوارە بەڵام بەداخەوە دەزگای میدیای کوردی تائێستا لەئاست مامەڵە کردنی دروست دانیەلەئاست ئەم پرسە گرنگە .تۆتائیستە خاوەنی دەزگایەکی دی ئێن ئەی بەھێز نیت کەبتوانێت دی ئێن ئەی قوربانی و ون بوە کان بناسێتەوەو بیان گێڕێتەوە بۆناو کەسو کاری خۆیان
چاودێری کوردۆساید –چاک:بۆچی ئێمە وەک گەلی کورد نەمان توانیوە سود لە پرسی جینۆساید وەر بگرین وەک میلە تانی تر کە جینۆساید کراون بۆنمونە یەھودیە کان ؟
د .سامان حوسێن :جارێک من لەسەرە تاداوتم کە خەم ساردیەکی بێئەنداز  ھەیە ,تۆناتوانیت بەراوردی ئێمەو یە ھود بکەیت لەوپرسەدا,چونکە ئەوان ساڵی( ١٩٦٠ )ئەدۆڵف ئایشمار لە ئەر جەنتین کەتاوان بارەو دەستی ھەبوە لە جینۆساید کردنی یە ھودیە کاندا لە ھۆڵۆکۆست ئەیھێنن لە تەل ئەبیب لەسێدارەی ئەدەن و مو حاسە بەی ئەکەن بەڵام لە کوردستان ئەوەی جینۆسایدی کردوە ھاوکاری ڕژێمی بعسی کردوە وەک جاش و موستە شارە کان لێرە لە باشترین پێگەو خۆشترین ژیاندایە ,تەنانەت لە گەڵ ئەم دەوڵە تە تازەیەدا قسەلەسەر ئەوە ناکرێت ئەم پرسە بکرێتە پرسێکی نەتەوەی بەجیھان بناسرێت, ئەم خەم ساردیە زیاتر پەیوەندی بە حکومەتو سیستمی سیاسیەوە ھەیە ئەگەر حکومەت ئەمە بکاتە پرسێکی گەورەو ئیشی لە سەر بکات دوا جار تاکیش وریا دەبێتەوە .
چاودێری کوردۆساید –چاک:بۆچی لە بواری ئەکادیمیدا وەک پێویست ئاوڕلەم پرسە گرنگە نەدراوەتەوە نەکراوەتەپرۆژە بۆئەوەی فێرخوازان گرنگی پێبدەن لەتوێژینەوەو لێکۆڵینەوە کانیاندا بەتایبەت زانکۆکان ؟
د .سامان حوسێن :ئیشی لە سەر کراوە بەڵام بەو شێوەیە نیە کەخرابێتە ئەو لەوییەتی کارە کان بۆنمونە پێرار لەبەشی زانستە مرۆڤایەتیە کان لە زانکۆی سلێمانی کۆنفرانسێک کرالە سەر جینۆساید کە کۆنفرانسێکی باشیش بوو بەڵام ئیتر بەدوایا شتی تر نەھات دەبێت مۆئەسەساتی ئەکادیمی ئەم پرسە بکاتە بەشێکی گرنگ لەکارە کانی ناوەندێکی ئەکادیمی ھەبێت بۆلێکۆڵینەوە  بەردەوام داوای لێکۆڵینەوە بکات وبەئەرشیف کردنی سەرجەم دیکۆمێنتە کان حکومەت بەدوادا چون بکات بۆ نەتیجەو بڕیارە گرنگە کانی ئەم کۆنفرانسە حکومەت دەبێت بەدوای گۆڕی بەکۆمەڵ و شوێنەوارە بەجێماوە کانی ئەنفال و سەرجەم تو خمە گرنگە کانی ئەم پرسەدا بگەڕێت بەدوای زەرەر مەندانی کیمیا باراندا بەدوای ون بوو بێسەرو شوێنە کانی ئەو پرسانەدا بگەڕێت دەزگای گرنگ بخاتە گەڕ بۆئەو مەبەستە .
چاودێری کوردۆساید –چاک:تاچەند ڕێخراوە ئێنجی ئۆکانی دەرەوەی کوردستان حکومەت لەڕێگەی نوێنەرە کانی لەدەرەوە توانیوییانە ئەم پرسە بناسێنن  بەدنیای دەروەی کوردستان ؟
د .سامان حوسێن :ھەوڵدراوە بەڵام لە ئاست ئەو پرسەدا نیە بۆنمونە تا ئێستە یو ئێن ئەم پرسەی لە سەر ئاستی نێو دەوڵەتی بەجینۆساید نەناساندوە ئەنفال چی لە ھۆلۆکۆستی گەلی یەھود کەمترە سەر جەم تو خمە کانی جینۆساید لەخۆدەگرێت وەک کۆشتنی منداڵ لەناو بردنی ژن سوتماککردنی خاک ئەنفال پرۆسەیەک بوو سەرجەم پێکھاتە کانی کۆمەڵگای گرتەوە ھەر لە سوتماک کردنی خاکەوە تالە ناو بردنی منداڵ و ژن بدرێتەوە و پیرو پەک کەوتە بەچەک و بێ چەک تۆچوار ھەزار لادێت بویە سوتماک زورجار جینۆسایدی زمانمان لەگەڵ کراوە لە پار چە کانی تر منداڵ فرۆشراوە کچی گەنج و ژنی کورد فرۆشراون لەگەڵ ئەوەشدا ھەر کەمتەر خەمی ھەیە لەلایەن لایەنە پەیوەندی دارە کانەوە نەتوانراوە وەک پێویست بناسرێت . نەتوانراوە وەک پێویست ئاوڕ لەم پرسانەبدرێتەوە .ئەمەش مایەی سەرنجە .
چاودێری کوردۆساید –چاک:دوبارە بونە وەی پرۆسەی جینۆساید بەرانبەر بەگەلی ئێمە تا چەند ئەگەرێکی نزیکە لە حکومەتی دا ھاتوی عیراق دا یان عیراقی نوێدا ؟
د .سامان حوسێن :دوبارە بونەوەی پرۆسەی جینۆساید ئەگەرێکی بەھێزە لەکۆمەڵگی عیراقیدا چونکە کۆمەڵگەی عیراقی دابەش بوە بۆ چەندین ئاین و ئاینزا وەنەتەوەی جیاواز بۆیە ئەکرێت لەکاتی ھاتنە سەر دەسەڵاتی ھەریەک لەمان جینۆساید بەرانبەر بە ئاین و نەتەوە کانی تر بکات بۆنمونە شیعە بەرانبەر بەسونە .عەرەب بەرانبەر بەکورد ئاین بەرانبەرئاینی تر .
ژمارەی بینین:  1168      بەروار:  17/02/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.