کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  چارەنووسێکی نادیار…؟!!‏ ‏

چارەنووسێکی نادیار…؟!!‏ ‏
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
عێزەدین عوبێد ساڵح ڕەباتی تەمەنی (٦٥)ساڵە.. لەکاتی ھێرشەکانی ئەنفال دا بەدیل گیرا، تاوانی ‏ھەر ئەوەبوو ‏لەناوچەیەکی ئازاد کراودا دەژیاء ھیچیتر. مناڵەکانیشی وەک خۆری بێتاوان بوون.‏
بالە نووکەوە بۆمان بگێڕێتەوە، بەھاری ساڵی ١٩٨٨ لەکاتێکدا پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی ‏کوردستان دا، لە ‏زۆربەی ھەرێمە جیاجیاکانی کوردستان دا سەرگەرمی شەڕو پێکدادان بوون لەگەڵ ‏ھێزەکانی دەوڵەتی عێراق دا. ‏لەوکاتەدا ھێزەکانیحکوومەت لەسوپاو گەلە جاش لەچەند قۆڵێکەوە ‏ھێرشیان ھێنایە سەر گەرمیان، ھەموو جۆرە ‏چەکێکی کوشندەیان بەکار ھێنا، فڕۆکەکەکان بەردەوام ‏ناوچەکەیانی بۆردومان ئەکرد. تۆپە دوور ھاوێژەکان ‏گوندەکانیان ئەکوتا.. بەدڕندانەترین شێوە چەکی ‏کیمیایان بەرامبەر ئەو خەڵکە بآ تاوانە بەکار ئەھێنا. ئەوەی بریندار ‏بوو لەجآی خۆی گیانی دەرچوو، ‏ئەوانی تریش بەرەو چارەنووسێکی نایار ملیان نا، ژمارەی گوندەکانی ئەوەندە ‏زۆر بوو من ناتوانم ‏لێرەدا دەست نیشانیان بکەم، شەپۆل شەپۆل خەڵکی گەرمیان، لە ژنء پیرو مناڵ، نەیان ‏ئەزانی ‏ڕووبکەنە چ پەناگەیەک، چوار دەورمان بەھێزەکانی دوژمن تەنرابوو. ئەو ناوچانەی بەئازاد کراوی ‏‏مابوون، لەئێمەوە زۆر دوور بوون..گەیشتینە سنوورەکان کارێکی ئاسان نەبوو.. ھەر شەپۆلەی بەرەو ‏لایەک ملی ‏نا. ھەندێکیان کەتوانای جەستییان باش بوو بەرەو ناوچەی ئازاد کراو بەرەو سنوورەکان ‏ملیان نا.. ھەندێکیان ‏ھەر چۆنێک بوو، بەنھێنی خۆیان کرد بەشارو شارۆچکەکان دا.. خۆیان لەگرتن ‏رزگار کرد ژمارەیەکی ‏زۆریش لە ڕێگەوبانەکان دا بەدیل گیران، جگە لەشەپۆلێکی گەورەی مرۆڤیش ‏بەرەو کوڵەجۆی حاجی تەھا ملیان ‏نا، ئێمەش لە گوندی (ھەزار کانی)یەوە لەو شەپۆلە گەورەیەدا ‏بووین، پەنامان بردە بەر شارۆچکەی(کەلار)، کاتێ ‏گەیشتینە ئەوێ فەتاح بەگی جاف، ھەموو خەڵکە ‏ئاوارەکانی کۆکردەوە بەرەو قەرەتووی ناردین، شەوو ڕۆژێک ‏لەوێ ماینەوە. ئینجا خەڵکەکەیان ‏بەسواری ئیڤای عەسکەری بەرەو (تۆپزاوا)ی نزیک کەرکووک راپێچ کرد..‏
لەوێش دوای لێدان و تێ ھەڵدانێکی زۆر دابەشیان کردین بە چواربەشەوە.‏
‏١-‏ گەنجەکان
‏٢-‏ کچ
‏٣-‏ ژن و مناڵ
‏٤-‏ پیرو بەساڵاچووەکان
ھەر لەوکاتەوە ئیتر من ھەواڵێکم لەو شەپۆلە مرۆیییە نییە، ئێمە پیرو بەساڵاچووەکان بەرەو(نوگرە ‏سەلمان) ‏ڕاپێچ کراین، (٥) پێنج مانگ لەنوگرە سەلمان مامەوە، ھەر ٦٠کەس لەتەنیا ژوورێک دا رۆژی ‏یەک سەموون ‏کە بە بەردیش نە ئەشکا. لەشەوو رۆژێک دا١٠تا٢٠ کەس دەمرد. ئەوانەی دەمردن گۆریان ‏نەبوو. تۆزێک لمیان ‏بەسەردا دەکردن. سەگەکانی ئەو دەورو بەرە بەئاسانی دەریان دەھێنانء دەیان ‏خواردن.‏
نەخۆشی بڵاو بووەوە. ژمارەیەکمان لێمرد، بەرو دواش خەڵکی تر دەمرد.لەو کاتەدا پآیان وتین ‏پیرو نەخۆشەکان ‏بەرەڵا دەکەین. منیش نەخۆشء پیرو پەکەوتە بووم ئازادکرام. لەرێگای گەرانەوەم ‏ئەوەم بەخەیالڕ دا ھات ‏بڵآی(١٧کەس)ی ناوخێزانەکەم ئازاد کرابن؟! ئەی ئەو شەپۆلە گەورەیەی ‏ناوچەکەمان! بڵآی لەزیندان دا مابن؟ ‏بڵآیقەڵاچۆکرابن؟
من لەبیرکردنەوەدا بووم.. بەڵام بەداخەوە لەو کاتەی لەتۆپزاوە لێ یان دابڕاوم چاوم پێیان ‏نەکەوتەوە. دڵنیاشم ‏دەوڵەتی کۆڵونیاڵی عیراقی لەناوی بردن و چاوەروانی ھیچی تری لێ ناکرآ..‏
ئەمە نموونەیەکە لەھەزاران جوتیاری ئەم نیشتمانە کە ژمارەیەکی زۆرلەئەندامانی خانەوادەکەی ‏ئەنفال کراون.‏
دوای چەند ساڵێک چاوەڕوانیء خەم بێزاری، بەڵکو رۆژی لەرۆژان کاک عیزەدین بەئەندامانی ‏خانەوادەکەی ‏شادبێتەوە ئەمیش دواھەناسەی بەوھەناسانە سپارد کەتەنیا خۆی لەمانا قوڵەکانی ‏دەگەیشت.‏
ئەمەش ناوی ئەندامانی خێزانەکەیەتی:‏
‏ ناو ساڵی لەدایک بوون ،گوند‏
‏١-زەوتی عێزەدین عوبێد ڕەباتی ‏١٩٥٨ - ھەزارکانی‏
‏٢-عینە رۆستەم ‏١٩٦٠- ھەزارکانی ‏
‏٣-سیروان زەوتی عێزەدین عوبێد ڕەباتی ‏١٩٨٢- ھەزارکانی
‏٤-سوھام زەوتی عێزەدین عوبێد ڕەباتی ‏١٩٨٣ -ھەزارکانی ‏
‏٥-شۆخان زەوتی عێزەدین عوبێد ڕەباتی ‏١٩٨٤ -ھەزارکانی ‏
‏٦-ھەڵوان زەوتی عێزەدین عوبێد ڕەباتی ‏١٩٨٥ -ھەزارکانی
‏٧- ێابیر عێزەدین عوبێد ڕەباتی ‏١٩٦١- ھەزارکانی‏
‏٨- مەلیح صادق‏ ‏١٩٦٤ - ھەزارکانی‏
‏٩-نوخشە صابیر عێزەدین ڕەباتی ‏١٩٨٦ -ھەزارکانی
‏١٠-پەخشان صابیر عێزەدین ڕەباتی ‏١٩٨٧-ھەزارکانی ‏
‏١١-محمود رۆستەم ‏١٩٥٧ -ھەزارکانی
‏١٢-شەوقی عێزەدین عوبێد ڕەباتی ‏١٩٥٩-ھەزارکانی
‏١٣-بەھادین عێزەدین عوبێد ڕەباتی ‏ ‏١٩٦٧ - ھەزارکانی‏
‏١٤-پشتیوان مەحمودرەباتی ‏ ‏١٩٨٣ -ھەزارکانی
‏١٥-ھاوکار مەحمود رەباتی ‏ ‏١٩٨٤ -ھەزارکانی
‏ ١٦-ھەوار مەحمودرەباتی ‏ ‏١٩٨٦ –ھەزارکانی
‏١٧-نەجیبە فایەق عوبێد رەباتی‏ ‏١٩٦٩–ھەزارکانی
ژمارەی بینین:  1912      بەروار:  
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.