کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  هەڵە بجە و عفرین چۆن لەیەک ئەچن ؟
جەبار ئەحمەد

هەڵە بجە و عفرین چۆن لەیەک ئەچن ؟
هەڵە بجە لە مانگى (16 ⁄3⁄ 1988) بویە قەسابخانەى مێژوو بەدەستى هێزى نەتەوەى عروبە سەرجەم دەوڵە تە عەرە بیەکان هاو کارى و پشتیوانى دیکتاتۆرە کەى بەغداد بون بەهەمو شێوەیە ک یارمەتى و هاو کارو پشتی وانى بون بەڕەمزو سینبولى عەرەبیان دا ئەنا من خۆم وەک شایە تحاڵێک لەوێ بوم ئەو هێزانەى هێنرانە هەڵە بجە لەکاتى تەقاندنەوەى گەڕە کى کانى عاشقاندا  زور بە یان یەمەنى و حەبەشى و مەغریبی بون کەبەشدارى تاڵان کردن وقڕ کردنى ئەو هەڵمەتەیانکردکە کرایە سەر ئەو شارە ئەمەش دیارى و سەو قاتى ئومەى عەرەبی بو لە و کاتو زەمەنەدا دەیان خوێن ڕێژو جەلا د هەبون لەڕیزە کانى حزبی بەعسدا کەخەڵکى مێرو عەمان و یەمەن و فلستین بون هەر ئەمانە کەخاوەن بیرو بۆچونێکى فاشى بون ئەیان توانى ئاوهاقەتڵ و عام وجینۆسایدى خەڵکى سڤیل بکەن لەگەڵ هەندێک زۆڵە کوردى جاش کەهیچ ئینتماو هیچ مۆراڵێکیان تیانەبو بەتاڵ بون لە هەمو شتێکى ئینسانى ئێستەش لەم سەدەى بەجیهانى بون و تەکنەلۆژیاو ئینتەر نێت و نێتۆرکەدا لە عەفرین هەمان قەسا بخانە هەمان جینۆساید بەدەستى تورکە بەربەریەکان بەدەستى هێزە تیرۆریستیەکەى داعش بەدەستى سەرمایەداران بەپلانى نێو دەوڵەتى خەڵکى سڤیلى ئەو شارە بەچەکى مۆدرێن بەعەقڵى مۆدرێن جینۆسایدو قڕدەکرێن هیچ پاڵپشت و هیچ یاساو ڕێسایە ک نیە ئەو وەحشى گەرى و ئەو جینۆسایدو ئەو قەتڵ و عامە بوەستێنێت کوا مافی مرۆڤ ؟کوا نەتەوە یەکگرتوە کان ؟کوا ئەجومەنى ئاسایش ؟کواسیناریۆکانى هلالى احمر ؟کوان ئەو هەموو ڕێخراوە کەخۆیان بە پارێزەرى ئاشتى دەزانن ؟کوان چالاک وان و ؟کوان بەندەکانىجاڕنامەى مافی مرۆڤ ؟ ئەم هەمو سیناریۆو ئەو هەمو درۆو پروپاگەندانەلەپاى چى خەڵکى سڤیلى عەفرین منداڵ و ژن خەڵکى بەتەمەن کەیو لەچ بەرنامەو یاساو پرۆگرامێکدا شاینى ئەوەن ئاوەها جینۆساید بکرێن  ئەوهەمو جینۆسایدو قڕکردن و قەلاچۆکردنەکەبەرانبەر  خەڵکى باشور ڕۆژێک باکور ڕۆژێک ڕۆژهەڵات ئەمرۆش ڕۆژئاوا  دەکرێن هیچ کەسیش دێڕێکیان لەسەرناڵێت بۆ؟ هەمو لە پێناو بەرژەوەندى وپشکى بازرگانیدادەمیان بەستراوەچونکە هەمو وڵاتان بەشدارن لەم جەنگەولەم قەلاچۆکردنەى کورددا

جەبارئەحمەد
تمداد ديدنى ها:  334      تاریخ:  18/03/2018
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  
   

   زیاتر
عەلی مەحمود
دکتورە فائزە خەتاب عمر
ئومید ناسح جیهانی
1 بۆ 18 له‌ کۆی 294     
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.