کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  سێ ڕاستی مێژوویی
ئومید ناسح جیهانی
سێ ڕاستی مێژوویی  .

یەکەم . لە کاتی لەشکرکێشی و داگیرکاری سوپای عەرەبی ئیسلامی بۆ ناوچەکانی ئیمپڕاتۆریەتی ساسانی و ڕۆمانی ھەر ناوچەیەکیان داگیرکردبێت بە عەرەبیان کردوون ، و خەڵک و نەتەوە جیاجیاکانی ئەو ناوچە و دەوڵەتانەشیان تواندۆتەوە لە بۆتەی خۆیاندا ، وەکو قبگیبەکان ، ئەمازیغییەکان ، سۆمەری ، ئاشوری و کلدانییەکان ، ..... تاد ، ئەو دەوڵەتانەش کە داگیریان دەکردن بە عەرەبیان دەکرد ، بۆ نموونە مەغریبیان داگیرکرد نەیان ووت مەغریبی ئیسلامی ، بەڵکو کردیان بە مەغریبی عەرەبی ، سوریا و عێراقیش بە ھەمان شێوە کردیان بە سوریا و عێراقی عەرەبی . بەڵام کورد ئەگەرچی بەر پڕۆسەکە کەوت و ئیسلامیشی وەرگرت ، بەڵام توانی بەرگەی تواندنەوە لە بۆتەی عەرەبیدا بگرێت . ھەندێ لە مێژوونووسە خۆرئاواییەکان دەڵێن :" ئەو نەتەوانەی دەکەونە بەشی خۆرئاوای کوردستانەوە لەکاتی داگیرکاری عەرەبدا لە بۆتەی عەرەب دا توانەوە ، بەڵام ئەو نەتەوانەی دەکەونە بەشی خۆرھەڵاتی کوردەوە بەھۆی مانەوەی کورد ئەوانیش توانیان بمێننەوە ، و لە بۆتەی عەرەبدا نەتوانەوە ، ئەگەرچی ئیسلامیشیان وەرگرت وەکو فارس و ئازەر ، لەبەرئەوە دەبێت لە ڕووی مێژووییەوە سوپاسی کورد بکەن " . لەبەرئەوە ھەموو ئەو دەوڵەت و فکرە و ڕێکخراوە تیرۆریستیانەی دەیانەوێت خەلەفەت و سوڵتانیەت زیندووبکەنەوە باش ئەم ڕاستیە دەزانن و کوردیش دەناسن ، و بە مەترسی و گرفتی ڕێگەکەیانی دەزانن ، لەبەرئەوە دەبێت پێش وەخت ھێرش بکەنە سەر کورد و پیلانگێڕی و گەلەکۆمەکێی لە دژی ئەنجامبدەن ، کاتێک داعش ئەمریکا و تورکیا و ئیسڕائیل دروستیان کرد ، و دواتر کەوتنە ژێر ڕکێفی عەرەبی و تورکی ، تیرۆری دەکرد بۆ زیندوکردنەوەی خەلەفەت ، و کەوتە فراوانخوازی و داگیرکاری ، پێش ھەموو ئەوانەی حەقی سوونەیان لابوو ، ھێرشیان کردە سەر شەنگال و کۆبانێ ، چونکە کوردیان بە کۆسپی بەردەم خەلافەتەکەیان دەزانی ، ھەرواش بوو شکستیان خوارد . ئێستاش تورکیا و گروپە مورتەزەقەکانی کە ھەوڵی زیندوکروونەوەی سوڵتانیەت دەدان ، ئاڕاستەی دوژمنایەتیەکەیان لە ڕژێمی سوریاوە گوڕیوە بۆ داگیرکاری خۆرئاوای کوردستان ، چوون دەزانن خۆری سوڵتانیەتیان لە خۆرئاوا ئاوا دەبێت .
دووەم . بەفشار و بەرژەوەندی ئیمپریالیزم لە ساڵی ١٩٢٠ لە پەیمانی سیڤەردا بڕیاری دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەیی کوردی درا ، بەڵام لە پەیمانی لۆزانی ساڵی ١٩٢٣ بە فشار و بەرژەوەندی تورکیا و بۆ بەرژەوەندی ئیمپریالیزم کوردستان بە سەر ئێران و عێراق و تورکیا و سوریادا دابەشکرا ، کە ئێران و عێراق داگیرکەی بەریتانیا بوون ، سوریا کۆڵۆنیای فەڕەنسا بوو ، باکوری کوردستانیش بەر ڕووسیا کەوت ، دواتر کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیاوە . واتا ئەوەی ڕاستییەکی بەڵگە نەویستە ئیمپریالیزم کوردستانی دابەشکردووە ، بەڵام ئەوانەی دوای سەربەخۆ بوونی خۆیان درێژەیان بە داگیرکاری کوردستان ، و جینۆسایدی کورد دا دەوڵەتی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریایی ئیسلامی بوون .
لە باشوری کوردستان ، دوای ئەنفال و کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە و زۆربەی ناوچەکانی باشوری کوردستان لە لایەن حیزب و حکومەتی بەعسەوە ، ڕێکخراوی دەوڵەتە یەکگرتووەکان کە ووڵاتانی ئیمریالیزمی ئەوروپی و ئەمریکی ھێزی یەکەمم تێیدا بڕیاری ( ٦٨٨) دا بۆ دامەزراندنی ھێڵی (۳٦) و ناوچەیەکی ئارام بۆ کوردی باشوری کوردستان ، و دواتر دامەزراندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان . ووڵاتە ئیسلامی و عەرەبییەکان نەک ھیچ ھەڵوێستێکیان نەبوو بەڵکو لە ڕووی سەربازی و ئابورییشەوە ھاوکاری عێراقیان دەکرد . ئەم ھاوکێشەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە ئێمە دەبێت تەنیا پشت بەھێزی گەل ببەستین . چونکە ئەرووپا و ئەمریکا و ڕووسیا دابەشمان دەکەن ، و دواتر بۆ بەرژەوەندی خۆیان بڕیار لە چارەنووسمان دەدەن ، و ووڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکانیش جینۆسایدمان دەکەن و بوونیشمان بە مەترسی دەزانن .
سێیەم . بەرخۆدانی کۆبانێ کۆتایی قۆناغی فیرار و کۆڕە و ئاشبەڵ بوو ،خاڵی وەرچەخان بوو ، نیشانەی یەک ئیدارەی خۆرئاوا و شکستی ھێڵی خیانەتی ئەنەکەسە بوو ، بەرخۆدانی عەفرینیش ھێزی لە بەرخۆدانی کۆبانێ و فەلسەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە وەرگرتووە ، کە دەڵێت : " بەوەی ھەموو دنیا ھێرش بکاتە سەرمان بەرگری دەکەین ، گەر ھێزی ھەموو دنیاشمان ھەبێت ھێرش ناکەینە سەر کەس " . بەرخۆدانی کۆبانێ سەرەتای سەرکەوتنی ھێڵی بەرخۆدان و پەیامێک بوو بۆ دوژمنان ، تا ھەرکات بیانەوێت لەشکرکێشی و داگیرکاری بکەنە سەر کوردستان ڕووبەڕووی بەرگری ڕەوا دەبنەوە ، ھەر لەبەرئەمە بوو تورکیا دوای یەک ساڵ لە ھەڕەش و پیلانگێڕی و ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران و سوریا و ڕووسیا و ھێڵی خیانەتی ناو کورد پاشان ھێرشی کردە سەر عەفرین ، پاش زیاتر لە چوار ھەفتە لە جەنگێکی نابەرامبەر لە ڕووی چەندێتی و چۆنێتییەوە ڕووبەڕووی بەرگرییەکی بێ وێنە بۆتەوە و لە ناوخۆ و دەرەوەدا تورکیا ڕووبەڕووی قەیرانی گەورەی ئابوری سیاسی کراوەتەوە .
بەڵام ئەم ھاوکێشەیە لە باشور پێچەوانەیە ، کاتێک بێ بەرگری پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر چەتەکانی داعش لە شەنگال ھەڵھات ، و ئێزدییەکان جینۆساید کران ، و یەکێتی لە جەلەولا ھەڵھات . دوای تێکشکاندنی داعش لە موسڵ ، و ڕیفراندۆمە شکستخواردووەکە ، سوپای عێراق و حەشدی شیعی ھەڕەشەی داگیرکردنی کەرکوکیان کرد ، دوای کەمتر لە مانگێک داگیرکارییەکەیان ئەنجامدا بە ھۆی خیانەتی یەکێتی لە شانزەی ئۆکتۆبەر ، ئەمەش یەکەم لەبەر دوو ئیدارەیی و گەندەڵی و بنەماڵەچێتی و حیزبایەتی ، دووەم لەبەرئەوەی سوپا و حەشی شیعی توانا و ئاستی بەرگری پارتی و یەکێتیان لە ھەڵھاتن لە شەنگال و جەلەولا بۆ دەرکەوت ، گەر لە شەنگال و جەلەولا بەرگری بکرایە ھاوکێشەکەش لە کەرکوک پێچەوانە دەبوویەوە .

ئومید ناسح جیھانی  .
تمداد ديدنى ها:  465      تاریخ:  20/02/2018
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  
   

   زیاتر
عەلی مەحمود
دکتورە فائزە خەتاب عمر
1 بۆ 18 له‌ کۆی 297     
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.