کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  ساڵیادی پاکتاوی نەژادی کوردانی ئێزیدی
لوقمان مستەفا ساڵح
ھەروەک ئاشکرایە لە ٣/٨/٢٠١٤، چەکدارانی داعش لە ھێرشێکی دڕندانەدا بۆ سەر زێدی باووباپیرانی کوردانی ئێزیدی لە شارۆچکەی شنگال ودەوروبەری، کارەساتێکی گەورەی مرۆییان دژ بە ھاوڵاتیانی کوردی ئێزیدیی خولقاند، کە تێیدا بە سەدان کەس کوژران و بە ھەزاران کەس دەستگیر کران و دەستدریژیی ترسناکی جەستەیی و دەروونی کرایە سەریان و سەدان ھەزار کەسیان تووشی ئاوارەیی و ھەلومەرجێکی گوزەرانی خراپ ھاتن،بە تایبەت لە چیای شنگال.
 گەورەیی ئەم کارەساتە لە ئاستێکدا بوو، کە جیھانی ھەژاند و ئەمەش کاریگەریی گەورەی ھەبوو لە دروستبوونی رای گشتی جیھان و ھاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژ بە گروپی تیرۆریستی داعش.
تاوانەکانی گروپی تاوانکاری داعش، بەرامبەر بە کوردە ئێزیدی وکەمایەتییە ئاینیی و مەزھەبیەکان لە رۆژئاواو باشوری کوردستان, پاش دەست بەسەردا گرتنی شارۆچکەی شەنگال, ئەو گروپە تاوانکارە تیرۆریستە دەستیان بە کوشتن وزیندە بەچاڵکردنی بەشێکی زۆری خەڵکی سڤیلی ئەودەڤەرە دەستپێکرد، تائێستاش بەردەوامی ھەیە وتا ھەنوکەش بەھەزاران لە خەڵکی سڤیل بەتایبەت لەژنان ومناڵان، لەژێر دەستی ئەوتاقمەدا بەشێوازی جیاجیا ئەتک دەکرێن ودەکوژرێن، تەنھا بەھۆی جیایی نەتەوەو ئاینییانەوە, ئەمەش بەھەموو پێوەرێکی نێودەوڵەتی دەچێتە چوارچێوەی تاوانی پاکتاوی نەژادیەوەوجینۆسایدێکی تەواوە.
تەنانەت  رێکخراوێکی نێودەوڵەتی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە(داعش)ی تۆمەتبار کرد بەئەنجامدانی شاڵاوێکی دڕندانەو پیلان بۆ داڕێژراو بەشێوەی سیستماتیکی بۆ پاکتاوکردنی نەژادی لە عێراق لە رێی رەشەکوژی و رفاندن و تاوانی تری ھاوشێوەوە.
لە راپۆرتێکی نوێیدا، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردووە، چەکدارانی داعش ھەزاران ژن و منداڵی ئێزیدیان رفاندووەو دەست درێژی سێکسیان  کراوەتە سەر.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە ھەر لەو راپۆرتەدا ئاماژەی بەوە کردووە، چەکدارانی داعش پاش ئەوەی گەمارۆی ناوچەکانی کوردانی ئێزیدیان داوە ژن ومناڵ و پیاویان لێک جیاکردۆتەوە دواتر پیاوان و کوڕە گەنجەکانیان گولە باران کردوون ژن کچ ومناڵەکانیشیان وەک کەنیزەک بۆ خۆیان بردوون وکڕین وفرۆشتنی پێوەدەکەن.
"دانۆتێڵا رۆڤێرا” راوێژکاری باڵای ئەو رێکخراوە رایگەیاندووە، داعش بەشێوەیەکی سیستماتیک سەرجەم پێکھاتە ئاینی و ئەتنیکیەکانیان کردۆتە ئامانجی پەلامارەکانیان.
ئەو راپۆرتە کە لە ٢٦ لاپەرە پێکھاتووە تۆماری ئەو بەڵگانامانە دەوڵەمەندتر دەکات کە تاوانەکانی داعش بەرجەستە دەکەن، لەو کاتەوەی چەکدارەکانیان لە سوریای ھاوسنورەوە پەلاماری موسڵ و چەند ناوچەیەکی تریان دا.
ئەمە کاری رێکخراوێکی گرنگی نێودەوڵەتیە بەم شێوەیە باسی پاکتاوی نەژادی کوردانی ئێزیدی کردووە.
بەڵام ئەی چۆن ئێمە بتوانین ئەم تاوانە ئەم کەیسە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بجوڵێنین،
بە دوشێوە دەتوانین کار بکەین بۆ بە فەرمی ناسنادن و بە نێودەوڵەتیکردنی جینۆسایدی کوردەئێزیدەکان ئەوانیش لەسەر ئاستی ناوخۆی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی :
ھەرچی سەبارەت بە ئاستی ناوخۆییە : دەبێت ئەو وڵاتەی جینۆسایدەکەی ئەنجامداوە تاوانەکانی بە جینۆساید بناسێنێت.
 ئەم ئەرکەش بەشێوەیەکی سەرەکیش دەکەوێتەسەردامودەزگا تایبەتمەندیەکانی حکوموتی ھەرێمی کوردستان بە کۆکردنەوەی سەرجەم بەڵگەنامەتاوانکاریەکان ھەرچی زوە پەلەبکرێت بەبەڵگەنامەیی کردنیان، بۆ ئەوەی ئەم تاوانەش وەک سەرجەم تاوانەکانی پێشوتر لە سەدەکانی رابردوو کە بە ناوی ئاین‌ونەتەوەوە کراوە بەرامبەر بە کوردە ئێزیدیەکان بزر نەبن، ئەرکی دوەمیش دەکەوەێتەسەرشانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی کە پێشترچوار کەیسی گرنگی بە جینۆساید ناساندووە وەک کەیسەکانی: ئەنفال، ئەنفالی کوردی فەیلی، نێرینە بارزانییەکان و کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەن.دەبێت کار بۆ ئەوەبکرێت ئەودادگایە کارابکرێتەوەوبڕیاری بە جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی بدات.
لەگەڵ ئەوەی سەرۆکایەتیەکانی عێراق و کوردستانیش ئەو تاوانانەنی بە جینۆساید ناساندووە کە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ئەنجامدراون دژ بە کورد. بەڵام دەبێت بەشداربووانی ئەوتاوانانەی ئەم دواییەی کەبەرانبەر بەکوردە ئێزیدیەکان کرا دیاریبکرێن، بە تایبەت ئەوانەی ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستانن و لەنێوکۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندابە جاش وخۆفرۆش لەقەڵەم دەدرێن، بە تاوانی بەشداری کردنیان لە جینۆسایدکردن و کوشتاری بەکۆمەڵی کوردە ئێزیدیەکان بە پێی یاساکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی سزا بدرێن کەلە مادە "٤ "یاسای تیرۆر ئاماژەی پێکراوە.
ھەرچی سەبارەت بە ئاستی نێودەوڵەتیە : دەکرێت لەلایەن دەوڵەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە بەفەرمی بناسرێت. سەبارەت بە دەوڵەت بە چەند شێوازێک دەبێت تاوانەکە لەسەر جوگرافیای ئەو ڕویدابێت، یان دەبێ تاوانبارەکان ڕەگەزنامەی ئەو دەوڵەتانەیان ھەڵگرتبێت ، یان ئەگەر ھاتو تاوانبارەکان ھەڵھاتن بۆ ھەر وڵاتێکی تر ئەوا ئەو وڵاتە ناتوانێت مافی پەنابەریان پێبدات و چونکە تاوانی نێودەوڵەتی پەیوەندی بە ئاسایش و ئاشتی جیھانییەوە ھەیەو دەوڵەتێک مافی ئەوەی نییە لە بری جیھان بیبورێت و پەنای تاوانباران بدات .
دەکرێت ئێمەی کوردیش ھەمو ھەوڵەکانمان لەئێستادا کە وەزعە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکە زۆر لەبارە بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتەمان لەدەست نەچیت و ئەم ھەلە بقۆزینەوە بۆبە جینۆساید ناساندنی کورد بەگشتی ووەکوردە ئێزیدەکان بەتایبەتی ئەرکی نەتەوەیی ونیشتیمانی ئەم قۆناغەیە. بۆ ئەوە چر بکەینەوە کەئەو کارە تاوانکاریەی لەسەر کوردە ئێزیدیەکان ئەنجام دراوە بەجینۆساید بیناسێنین ھەر وەک چۆن ھۆلۆکۆست کە لە شانزە دەوڵەتدا ناسێنراوەو ھەر ھاووڵاتییەکی ئەو وڵاتانەش نکوڵی لە ھۆلۆکوست بکات ئەوا ڕوبەڕوی سزای دارای و بەندکردن دەبنەوە ،
بۆیە ناکرێت دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەژێر بیانوی جۆراۆجۆر لێی بێدەنگ بێت ، ھەرچەندە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەدەر نەبوە لە کەم و کوری و رو بەروی رەخنە زۆر بۆتەوە بەھۆی نەبوونی لایەنی جێبەجێکار لەدادگاکەدا ناتوانرێت ئەو کەس و لایەنانە وەک تاوانبار لەو ووڵاتانەدا دەستگیربکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا توانای دادگاکە لەسەر ئاستی نێودەوڵوتی متمانەی خۆی لەدەست نەداوەودەسەڵاتی لەلوتکەدایە .
تمداد ديدنى ها:  236      تاریخ:  10/08/2017
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  
   

   زیاتر
شەماڵ عادل سەلیم
1 بۆ 18 له‌ کۆی 270     
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.