کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  ئەنفالی ئێزدیان دوبارە بونەوەی مێژوو
جەبار ئەحمەد
جبارئەحمەد
  .
کاتێک سوپای عەرەب ھەوڵیان داوە شوێنێک داگیربکەن لەڕابردوو دا وەسەرکەوتوبون تیایدا یەکەم شت پەیرەوییان کردوە دابەش کردنی دەست کەوت و غەنیمەت بوە لەناو ئەم دەست کەوتوغەنیمەتەدا ئافرەتیش وەک شمەک سەیر کراوەدابەش کراوە بەناوی جیاجیا وەک (سەبایا ,جاریە,کەنیزەک  ) دەیان ناوی تر .
مێژوو زۆرجار خۆی دوبارە کردوەتەوە لەکات و شوێنی دیاری کراودا ئەوانەشی کەئەم چەشنە کارانەیان کردوە پاساوی جیاجیایان ھەبوەو زۆرجار ردەقی ئاینیان بەکار ھێناوە بۆپاساوی کارە کانیان کەئەمە خۆی لەخۆیدا جۆرێک لە زیرە کی و جۆرێک لە لێزانی ئەو گروپە دەر ئەخات کە ئەو کارانە ئەنجام دەدەن وەپاساوەکانیشیان جۆرێک لە حەقیەت لەخۆدەگرێت کەلەمێژووی ئایندا ئەم جۆرە ڕەفتارە ڕێگە پێدراوە
مێژووی ئاین خاڵی نیە لەم ڕەفتارانەی کە دەوڵەتی ئیسلامی بەرانبەر بەکەمینەیەکی بێ باوەڕبەئاینە کەی ئەنجامیان دەدات ھەرلەسەردەمی عومەری کوڕی خەتابدا لەجەنگی جەلەو لاو نھاوەندو سەرجەم فتو حاتە کاندا بەجۆرێک ئەم ڕەفتارانە بونیان ھەبوەو موسوڵمانان بەرانبەر بەبێ باوەڕان ئەنجامیان داوە  ئەوەی دەیەوێت ئینکاری ئەم ڕاستیانە بکات مێژووی ئیسلام لەکتێبەکانی تەبەری و دەیان نوسەری تردا شاھدی ئەدەن بۆبونی ئەم ڕە فتارانە لەمێژووی ئیسلام و مێژووی ھەمو ئاینە کانی تردا .
ئەوەی دا عش یان دەوڵەتی ئیسلامی ئەنجامی ئەدەن وەئەنجا میان داوە بەرانبەر بەکەمینەیەکی وەک ئێزیدی یە کان لەناو مێژووی شەریعەتدا بونی ھەیەو بەشێکە لە ئەو
مێژووی ئاینی مەسیحیەت مێژووی ئاینی جوو ھیچکامیان خاڵی نین لە وقەسابخانانەی مرۆڤ بەرانبەر بەمرۆڤی دی ئەنجامی داون  ئەوەی لەمیانمار ڕودەدات لەلایەن بوزیە کانەوە بەرانبەر بە خەڵکی ئیسلام موسوڵمان  ھیچی کەمتر نیە لەکردەوەو ڕەفتارە کانی دەوڵەتی ئیسلا می دا عش  شەڕی نێوان ڕوسیاو چەکدارە شیشانیە کان بەشێکە لەومێژوە.ئەوەی بەرانبەر خەڵکی ئێزیدی لە شنگال ڕویدا بەپێی ھەمو پێوەرو  پرنسیپە نێو دەوڵەتیە کان جینۆسایدەو دەچێتە خانەی جینۆسایدەوە  ئەوانەشی کەمتەرخەم بون وەھۆکار بون بۆئەم ڕوداوە دەبێت دادگای بکرێن وەباجی ئەوکەمتەر خەمیە بدەن وەگەلی ئێزیدیش وەک گەلێکی ژینۆساید کراو بناسرێت
تمداد ديدنى ها:  241      تاریخ:  02/08/2017
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  
   

   زیاتر
شەماڵ عادل سەلیم
1 بۆ 18 له‌ کۆی 270     
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.